Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 4/10

- لە رۆژى 4/10/1669 رامبرانت (رامبرانت هارمنسزون ڤان راین- Rembrandt Harmenszoon van Rijn)، نیگاركێشى هۆڵەندى لە تەمەنى (63) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئەمستردام لە هۆڵەندا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/7/1606 لە شارى لاین لە هۆڵەندا لەدایکبووە.

- لە رۆژى 4/10/1894 فرانس گنەر بنگتسۆن (Frans Gunnar Bengtsson)، رۆماننوس و شاعیر و نوسەرى سویدى لە شارى سکانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 19/12/1954 لە تەمەنى (60) ساڵى لە شارى فاستر گۆتلاند کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/10/1895 باستر کیتۆن (Buster Keaton)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لەدایکبووە، لە رۆژى 1/2/1966 لە تەمەنى (70) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە ودلاند هیلز کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1898 تاکو ساڵى 1966 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 4/10/1904 فریدیریک ئۆگست بارتۆلدى (Frédéric Bartholdi)، نیگاركێش و هەڵکۆڵى فەڕەنسى لەتەمەنى (70) ساڵى بەنەخۆشى سیل لە پاریس  کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 2/8/1834 لە شارى کولمار لە فەڕەنسا لەدایکبووە.

- لە رۆژى 4/10/1923 چارلتۆن هیستۆن (Charlton Heston)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە ویلایىتلا ئیلینۆى ئەمەریکا لەدایکبووە، لە رۆژى 5/4/2008 لە تەمەنى (84) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە ناوچەى بیرفلى هیلزى شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1941 تاکو ساڵى 2003 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 4/10/1928 ئەلڤین تۆفلەر (Alvin Toffler)، نوسەر و بیرمەندى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 27/6/2016 لە تەمەنى (87) ساڵى لە شارى لوس ئەنجولس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/10/1931 ریتچارد رۆتى (Richard Rorty)، فەیلەسوف و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لەدایکبووە، لە رۆژى 8/6/2007 لە تەمەنى (75) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجەى پەنکریاس لە پالۆ ئالتۆ لە شارى سانتاکلاراى ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/10/1940 شەمس بارودى، ئەکتەرى میسرى لە جەزیرەى وراق لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 1984 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 4/10/1941 ئان رایس (Anne Rice)، ژنه‌ رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسەرى ئەمەریکى لە شارى نیو ئورلینز لەدایکبووە.

- لە رۆژى 4/10/1943 فلۆرین بیتش (Florian Pittiș)، ئەکتەر و دەرهێنەرى رۆمانى لە شارى بوخارست لە پایتەختى رۆِما لەدایکبووە، لە رۆژى 5/8/2007 لە تەمەنى (63) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى بوخارست کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/10/1946 سوزان سارندۆن (Susan Sarandon)، ژنه‌ ئەکتەرى ئەمەریکى لەشارى نیۆیۆرک لەدایکبووە، پێنج جار پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنى خەڵاتى ئۆسکار، لە ساڵى 1995 توانى ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت.

- لە رۆژى 4/10/1949 ئارمەند ئەسانتى (Armand Assante)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لەدایکبووە.

- لە رۆژى 4/10/1953 تچاکى کاریۆ (TchékyKaryo)، ئەکتەرى فەڕىنسى به‌نه‌ژاد تورک لە شارى ئەستەمبۆڵ لەدایکبووە.

- لە رۆژى 4/10/1956 کریستۆف والتز (Christoph Waltz)، ئەکتەرى نەمساوى لە شارى فینا پایتەختى نەمسا لەدایکبووە، لە ساڵى 1977 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 4/10/1961 کازکى تاکاهاشى، نیگاركێشى یابانى لە شارى تۆکیۆ لەدایکبووە.

- لە رۆژى 4/10/1965 عەبدولعەزیز موسلم، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لەدایکبووە، لە ساڵى 1969 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 4/10/1967 سابرین، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لەدایکبووە، لە ساڵى 1975 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 4/10/1967 لیف سچرایبەر ( Liev Schreiber)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لەدایکبووە.

- لە رۆژى 4/10/1975 خالید بریکى، ئەکتەرى سعودى كه‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانى له‌ کوێت ئه‌نجام ده‌دات لە کوێت لەدایکبووە، له‌ ساڵى 1992 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 4/10/1976 ئەلیسا سیلفرستۆن (Alicia Silverstone)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لەدایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 4/10/1976 محەمەد تەقى نیسابورى، شاعیر و ئەدیبى ئێرانى له‌ ته‌مه‌نى (84) ساڵى لە شارى مەشهەد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1892 لە خەیر ئاباد لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/10/1979 راچیل لى کۆک (Rachael Leigh Cook)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى منیاپۆلس لە ویلایەتى مینیسوتا لەدایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 4/10/1984 لینا کاتینا (Lena Katina)، گۆرانیبێى روسى لە شارى مۆسکۆ لەدایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- له‌ رۆژى 4/10/2002 ئەحمەد مەحمود، رۆماننوس و نوسه‌رى ئێرانى له‌ ته‌مه‌نى (70) ساڵى له‌ شارى تاران كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 25/12/1931 له‌ شارى ئه‌هواز له‌ دایكبووه‌، رۆمانى (چیرۆکی شارێک)ى له‌لایه‌ن نوسه‌ر و وره‌گێڕ (حەمە کەریم عارف) كراوه‌ به‌ كوردى.

- لە رۆژى 4/10/2009 مرسیدس سۆسا (Mercedes Sosa)، گۆرانیبێژى ئەرجەنتینى لە تەمەنى (74) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى بوینس ئەیرس پایتەختى ئەرجەنتین کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/7/1935 لە شارى سان میگیل دى تۆکۆمان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/10/2010 نۆرمان ویزدۆم (Norman Wisdom)، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر موزیسیان و سیناربۆنوسى بەریتانى لە تەمەنى (95) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە جەزیرەى مان کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/2/1915 لە شارى لەندەن لەدایکبووە، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 2005 و ساڵى 2007 تاکو ساڵى 2008 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- له‌ رۆژى 4/10/2019 دایاهان كارۆڵ (Diahann Carroll)، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژى ئه‌مه‌ریكى به‌نه‌ژاد ئه‌فریقى له‌ ته‌مه‌نى (84) ساڵی به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى لوس ئه‌نجلوس له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 17/7/1935 له‌ گه‌ڕه‌كى برۆنكسى شارى نیۆیۆرك له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە