ڕۆمانی بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە براوەی خەڵاتی نووسیار لە بواری رۆمان بڵاوده‌كرێته‌وه.
وا بڕیاره به‌منزیكانه لە مەراسیمێکی تایبەتدا ڕۆمانی بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە له نوسینى (كیاكسار ئه‌حمه‌د) براوەی خەڵاتی نووسیار لە بواری رۆمان بڵاوبكرێته‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه كه پلهیى یه‌كه‌مى خەڵاتی نووسیارى بۆ کتێبی یەکەم بۆ ساڵى 2020 خولی محەمەد عومەر عوسمان (ژەنەڕاڵی پایز)، به‌ده‌ستهێناوه،
ئەم خەڵاتە خه‌ڵاتێكى ساڵانه‌یه بۆ (3) سێ دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی له بواره‌كانى (شیعر، چیرۆك و رۆمان).
له‌باره‌ی بردنەوەی ئەم خەڵاتە کیاکسار ئەحمەد ده‌ڵێت:
'' کاتێک ناوی خۆم بینی لە ناو براوەکانی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم لەلایەن وەشانی نووسیار، زۆر دڵخۆش بووم. خەڵاتەکە جگە لەوەی لە کاتێکی زۆر باش‌دا ھات ھاوکات وزەی ھاندان و بەردەوامی تێدا زیاتر کردم. ئیتر بە گرنگییەوە لە تێکستە تەواو نەکراوەکانم دەڕوانم. کاردانەوەکان زۆر بوون، زۆر پیرۆزباییان لێکردم. نامەی زۆرم بۆ ھات کە پر بوو لە خۆشەویستی و جوانی. ئەوەش بۆ من هەموو شتێکە.''
هەروەها لە بارەی ڕۆمانی بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە وتی: ''ھەوڵمداوە بە یەک زمان و بە یەک تەکنیک ئیشی تێدانەکەم، لەبەرئەوەی ئەوە ئازادی زیاتری پێ دەبەخشیم. لەبەر ئەوەی زمان بەپێی چیرۆک و گێڕانەوەکان دۆخی جێگیری خۆیان لە دەست دەدەن. لە ھەندێ شوێن ھەموو شتێک لە خزمەت زماندایە، لە ھەندێ شوێنی‌تر لە خزمەت گێرانەوە، لە ھەندێ شوێنی‌تر تەکنیک. بەھیوام زۆرترین کەس بیخوێننەوە.
بەشێک لە هۆکاری هەڵسەنگاندنی دادوەر ئارام محەمەد:
''(به‌ره‌و ڕێگه‌ی دره‌وشانه‌وە) کارێکی جیاواز و سەرنجکێش بوو بۆ من، هۆکارەکەیش پێوەندی بە باکگراوندی نووسەرەوە هەیە، کە بەشێوەیەکی ورد و شارەزایانە، لە چوارچێوەی گێڕانەوەدا، بابەتێکی گرنگ و تەکنیکێکی سەرنجڕاکێشی بۆ تێکستەکە هەڵبژاردووە. نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه، کارێکی کردوە کە خوێنه‌ر دوای خوێندنه‌وه‌ی تێكسته‌كه، بكه‌وێته ڕامان و بیركردنه‌وه، هەست بە جۆرێک مەستی بکات و بكه‌وێته سۆراغی چه‌ند پرسیارێك، له‌هه‌مووی گرنگتر، ئه‌وه‌یه له پاڵ ترسناكی تراژیدیای مه‌رگ، هیوا و جوانیه‌ك هه‌یه، كه مه‌رگ به‌س ونبوونی جه‌سته‌یه.''
کیاکسار ئەحمەد: لە دایکبوی شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٦ چەندین چیرۆکی گێڕانەوەی لە سایتە کەلتورییەکان بڵاوکردۆتەوە. کاری ئامادەکردن و دەرهێننانی بەرنامەی دیکۆمێناتری کردووە.