ئه‌كته‌ر و شانۆكارى عێراقى نزار سامه‌رائی له ته‌مه‌نی (75) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له عێراق له‌زارى جه‌بار جودی نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، كه رۆژى هه‌ینى 2/10/2020 ئه‌كته‌ر و شانۆكارى ناودارى عێراقى نزار سامه‌رائی له ته‌مه‌نی (75) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ماڵه‌كه‌ى خۆى له شارى به‌غداد كۆچی دوایی كرووه.
نزار سامه‌رائی له چه‌ند دێرێكدا:
ناوى ته‌واوى: نزار حسێن عه‌بدولوه‌هاب عه‌بدولحه‌مید
پیشى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر
له رۆژى 11/11/1945 له شارۆچكه‌ى حلهى شارى بابل له دایكبووه.
سه‌ره‌تاى كارى هونه‌رى به شانۆ به‌شدارى له كارى هونه‌ریدا كردووه، دواتر له ته‌له‌فزیۆن و سینه‌ما به‌رده‌وام بووه.
له ساڵى 1968 په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كانى ته‌واوكردووه.
له ساڵى 1974 تاكو ساڵى 2016 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه.
له ژیانى هونه‌رى خۆیدا به‌شدارى زیاتر له (50) شانۆ و (60) دراماى رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن كردووه.
له رۆژى 2/10/2020 له ته‌مه‌نى (75) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ماڵه‌كه‌ى خۆى له شارى به‌غداد كۆچی دوایی كرووه.