Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 5/10

- لە رۆژى 5/10/1713  دنیس دیدرۆ (Denis Diderot)، فەیلەسوف و رۆماننوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و ره‌خنه‌گرى هونه‌رى و شانۆنوس و نوسه‌رى فەڕەنسى لە لانجیر له‌ هه‌رێمى ماران له‌ فه‌لاڕه‌نسا لە دایکبووە، لە رۆژى 31/7/1784 لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، (10) ساڵ لە زانکۆی مەسیحیەت خوێندوویەتی، فێری نووسین و خوێندنی لاتینی کلاسیکی و ئەدەبی رۆمانی بووە، لە ساڵى 1728 شوێنی لەدایک بوونی خۆی بە جێهێشتووه‌ و چووەتە شارى پاریس، لە ساڵى 1733 بڕوانامەى ماستەرى لە بوارى ئەدەب لە زانکۆى پاریس بەدەستهێناوە، بەهۆى فێربونى زمانى ئینگلیزى کارى وەرگێڕانى کردووە، لە ساڵى 1742 مێژووى یۆنانى وەرەگێڕاوەتە سەر زمانى فەڕەسنى، بەهــۆی ئــەوەی لــە ناوەنــدە ئەدەبــی و فەلســەفییەکاندا نــاوی دەهــات و باســدەکرا، پۆلیــس ســاڵێک زیاتر چاودێریـی کردوە و  ڕاپۆرتـی لـە بارەیـەوە لەسەرى نوسیوە، لە رۆژى 24/1/1749 لەپاریس لەماڵەکەى خۆیدا بە فەرمانێکــی شــاهانە کــە لەلایەن خــودی لویســی پازدەهەمــەوە واژۆکرابــوو دەستگیر دەکرێت، بەبیانوى گەڕان لەماڵەکەیدا بۆ دۆزینەوەى ئــەو دەستنووســانەی دژی (دەوڵــەت و ئاییــن و ئــاکاری باشــن) نوسیویەتى، ئەگەرچى هیچیان دەستناکەوێت، بەڵام هەر دەستگیرى دەکەن.

- لە رۆژى 5/10/1945 سامیە شوکرى، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 1972 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/10/1951 کارین ئەلین ( Karen Allen)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە دایکبووە، ، لە ساڵى 1978 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/10/1952 کلیف بارکر (Clive Barker)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و شانۆنوس و  نوسەر و ئەکتەر و  ده‌رهێنه‌ر و شێوەکارى ئینگلیزى لە شارى لیڤەرپول لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/10/1957 بیرنى ماک (Bernie Mac)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى شیکاگۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 9/8/2008 لە تەمەنى (50) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى شیکاگۆ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1977 تاکو ساڵى 2008 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/10/1967 گاى پێرس (Guy Pearce)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى کامبریجشیر لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 به‌شدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/10/1975 کیت وینسلیت (Kate Winslet)، ژنە ئەکتەرى ئینگلیزى لە ریدنگ لە شارى بریکسیر لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 به‌شدارى له‌ کارى هونەرى کردووە، لە فیلمى تایتانیک زیاتر بەناوبانگ بوو کە رۆڵى سەرەکى تیادا بینى.

- لە رۆژى 5/10/1976 بوشرا (بوشرا ئەحمەد رەزە)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 به‌شدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/10/1979 ماهر عەسام، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 17/6/2018 لە تەمەنى (39) ساڵى به‌ نەخۆشى لە نەخۆشخانە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 5/10/1982 محەمەد کەحلاوى (محەمەد مورسى عەبدول لەتیف)، ئەکتەر و ئاوازدانەرى میسرى لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/10/1912 لە شارى شەرقیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/10/1997 مارى باى باى (بەهیجە محەمەد عەلى)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (80) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/7/1917 لەدایکبووە، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 1997 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/10/2003 بەکر شدى، ئەکتەرى سعودى لە تەمەنى (44) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ریاز کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/1/1959 لە بەقیق لە سعودیە لەدایکبووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 2003 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/10/2010 برنارد کلافیل (Bernard Clavel)، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسەرى فەڕەنسى له‌ ته‌مه‌نى (87) ساڵى لە شلرى چامبیرى له‌ فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/5/1923 لە لۆس لى سه‌نیه‌ر له‌ فەڕەنسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/10/2015 چانتال ئەکرمان (Chantal Akerman)، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەرى فەڕەنسى بەلجیکى لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/6/1950 لە شارى برۆکسل لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/10/2015 هینینگ مانکل (Henning Mankell)، رۆماننوس و شانۆنوسى سویدى لە تەمەنى (67) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى گۆتنبەرگ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/2/1948 لە شارى ستۆکهۆڵم لە سوید لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە