Dnis.jpg

دنیس دیدرۆ، ئه‌و فەیلەسوفه‌ى باوكیشى ئاماده‌نه‌بوو له‌ زینداندا هاوكارى بكات

له‌ رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ لە رۆژى 5/10/1713 دنیس دیدرۆ (Denis Diderot)، فەیلەسوف و رۆماننوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و ره‌خنه‌گرى هونه‌رى و شانۆنوس و نوسه‌رى فەڕەنسى لە لانجیر له‌ هه‌رێمى ماران له‌ فەڕه‌نسا لە دایکبووە، ناوبانگی بە یەکێک لە گەورە پیاوەکان دەرکردبوو لە نێو بیرمەند و فەیلەسووفە گەورەکانی سەردەمی رووناکی.

لە لای گرنگ نەبوە ناوی یەکەمی خۆی بەکار بهێنێت لەگەڵ ئەوەشدا دیدرۆ (سەرۆکی زانست) بووە کە رۆسۆ سەری دانواندووە لە ئاست زانستی ئەودا.

(10) ساڵ لە زانکۆی مەسیحیەت خوێندوویەتی، فێری نووسین و خوێندنی لاتینی کلاسیکی بووە هەروەها فێرە ئەدەبی رۆمانی بووە، بەلام بە گشتی بنەماڵکەی هەموویان روویان لە قەشەیی کردووە، براکەشی بەهان شێوە هەر کەنیسەیی بووە.

لە ساڵى 1728 شوێنی لەدایک بوونی خۆی بە جێ‌ هێشتووه‌ و چووەتە شارى پاریس و لە ساڵى 1733 بڕوانامەى ماستەرى بەدەستهێناوە لە بوارى ئەدەب لە زانکۆى پاریس.

بەهۆى فێربونى زمانى ئینگلیزى کارى وەرگێڕانى کردووه‌، لە ساڵى 1742 مێژووى یۆنانى وەرەگێڕاوەتە سەر زمانى فەڕەسنى.

لە تەمەنی سی و چوار ساڵیدا بەبێ ئاگادارى دایک و باوکى هاوسەرگیری کردووە؟

لە ساڵی 1747 دا ئەو وتارە وەرگێڕاوانە و لەگەڵ هەندێک بابەتی تر لە کتێبێکدا کۆکردەوە بە ناوی (ئاراستە) لە سایکلۆپیدیای خۆی بڵاویکردەوە.

- بە وردی کاری لەسەر دانانی ئەم بەڵگە ئەدەبیی و زانستیانە کردووە و لە ساڵی 1762 چۆتە (ئەکادیمیای شاهانەیی بۆ زانست و ئەدەبی پاک)  لە بەرلین.

بەهۆی ئەوەی لە ناوەندە ئەدەبی و فەلسەفییەکاندا ناوی دەهات و باسدەکرا، پۆلیس ساڵێک زیاتر چاودێریی کردوە و  ڕاپۆرتی لە بارەیەوە لەسەرى نوسیوە. تەنانەت یەکێک لە دراوسێکانی لاى قەشەی کڵێسای گەڕەکەکەیان خەبەری لێدەدات و ئەویش ڕاپۆرتێکی دور و درێژی لەسەر دەنووسێت و دەینێرێت بۆ پلەدارێکی پۆلیس و تێیدا هاتووە کە: "دیدرۆ کەسێکی زۆر مەترسیدارە و بە ڕق و کینەوە باس لە ئایین دەکات". تا ئەوکاتەى زیندانى کرا، تەنها (3) کتێبی بڵاوکردبویەوە، کە یەکێکیانی بە هەندێک دەستکارییەوە لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕابوو.

ساڵی 1745 چوارەمین کتێبی بەناوى (پەیامێک دەربارەی زەین کوێران) بڵاوکردەوە، کە لەشارى لە ئەمسردام چاپیکردبوو و وەک زۆربەی کتێبەکانی ئەو سەردەمە بەنهێنى هێنرابویەوە بۆ ناو فەڕەنسا، هەر ئەمەش بووە هۆى زیندانیکردنی.

لە رۆژى 24/1/1749 لەپاریس لەماڵەکەى خۆیدا بە فەرمانێکی شاهانە کە لەلایەن خودی لویسی پازدەهەمەوە واژۆکرابوو دەستگیر دەکرێت، بەبیانوى گەڕان لەماڵەکەیدا بۆ دۆزینەوەى ئەو دەستنووسانەی دژی )دەوڵەت و ئایین و ئاکاری باشن( نوسیویەتى، ئەگەرچى هیچیان دەستناکەوێت، بەڵام هەر دەستگیرى دەکەن، لەزینداندا هاناى بۆ باوکی برد تا لەڕووی مادییەوە هاوکارى بکات و ئاگای لە ژن و منداڵەکەی بێت، بەڵام باوکی بە نامەیەکی زبر و توند وەڵامی دەداتەوە و پێیدەڵێت: "نامەکەتم بەدەست گەیشت کە تیایدا باس لە مەسەلەی دەسگیرکردنەکەت و بارودۆخی ناهەمواری خۆت دەکەیت. تەواو دڵگرانم بەوە، بەڵام پێموایە هۆکارگەلێکی تر بۆتە باعیسی گرتنەکەت، جیاواز لەوەی باست کردووە. کوڕی خۆم گەر خوای گەورە هەندێ بەهرەی پێبەخشیبیت، ئەوا ئەوە لەپێناو ئەوەدا نییە ئایینە پیرۆزەکەمانی پێ ئالۆز بکەیت. ئاخۆ ئەوە ڕاستە تۆ نووسەری ئەو کتێبە ناقۆڵانەیت کە دەدرێتە پاڵت؟ هیوادارم تۆبە بکەیت و بگەڕێیتەوە سەر ڕێگەی ڕاست".

لە ساڵانی (1765-1766) ئینسایکلۆپیدیای دیدرۆ دەنوسێت، کە کارو چالاکیە هەمەجۆرەکانی لە خۆگرتووە.

کۆتاییەکانى تەمەنى بەهۆى نەخۆشیەوە بۆى زۆر گران دەبێت، تاكو له‌ لە رۆژى 31/7/1784 لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى ده‌كات.


ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە