Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 6/10

- لە رۆژى 6/10/1892 ئەلفرید تنیسۆن ( Alfred Tennyson)، شاعیر و نوسه‌رى ئینگلیزى لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى ساسکس لە ئینگلەتەرا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/8/1809 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/10/1953 ئەمین ناسرەدین، رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌رى لوبنانى لە تەمەنى (77) ساڵى له‌ گوندى كفر مه‌تا له‌ شارى جه‌به‌ل لوبنان کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/1/1876 له‌ گوندى كفر مه‌تا له‌ شارى جه‌به‌ل لوبنان له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 6/10/1963 ئیلیزابێت شو (Elisabeth Shue)، ژنه‌ ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 6/10/1974 جیرمى سیستۆ (Jeremy Sisto)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى گراس فالى لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/10/1978 ریم بارودى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/10/1981 محەمەد ئەحمەد ماهر، ئەکتەرى میسرى لە میسر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/10/1984 ئەسیل همیم، گۆرانیبێژى عێراقى لە ناوچەى ئەعزەمیە لە شارى بەغدا لە دایکبووە، ، لە ساڵى 2007 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/10/1988 ماکى هوریکیتا (Horikita Maki)، ژنە ئەکتەرى یابانى لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/10/1989 بیت دیفیس (Bette Davis)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (81) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/4/1908 لەدایکبووە، لە ساڵى 1929 تاکو ساڵى 1989 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/10/1992 دنهۆلم ئیلوت (Denholm Elliott)، ئەکتەرى ئینگلیزى لەتەمەنى (70) ساڵى بەنەخۆشى سیل لە شارى ئیبزاى ئیسپانیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/5/1922 لە شارى لەندەن لەدایکبووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 1992 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/10/2017 مەحمود ئیبراهیم سەلامە، خۆشنوسى میسرى لە تەمەنى (98) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/5/1919 لەدایکبووە.

- لە رۆژى 6/10/2018 مونتسیرات کابالى (Montserrat Caballé)، گۆرانیبێژى ئۆپێراى ئیسپانى لە تەمەنى (85) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى بەرشەلۆنە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/4/1933 لە شارى بەرشەلۆنە لەدایکبووە.


ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە