Hamasa3id.jpg

سەما لەسەر پشتی دووپشک

كتێبى سەما لەسەر پشتی دووپشک، نوێترین به‌رهه‌مى چاپكراوى ناوه‌ندى ئاوێره‌ و به‌مزانه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ له‌ نوسینى (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن)ه‌و  یه‌كێكه‌ له‌ زنجیره‌ كتێبه‌ چاپكراوه‌كانى ناوه‌ندى ئاوێر وابڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌.

له‌به‌شێكى كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌:

"ئەدەبی گاڵتەجاڕی هەمیشە دوو دیوی هەیە، وەک دیوی دەرەوە، دەمانهێنێتە پێکەنین، وەلێ وەک دیوی ناوەوە، کارێک دەکات بارانی گریانمان زوو خۆش نەکاتەوە. ڕەنگە باشترین رێگە بۆ ڕۆچوون بە قووڵاییی ناخی دەقی ساتیرئامێزدا ئەوە بێت، دوو جاری بخوێنینەوە، جارێکیان لەگەڵیدا قاقا پێبکەنین و جاری دووەمیش خوڕ خوڕ لەگەڵیدا بگرین. نووسینی دەقی ئەدەبی گاڵتەجاڕی، بە تایبەتی ساتیرەشیعر، کارێکی هێندە دژوارە، بە دەگمەن کەسێک پەیدا دەبێت، توانای نووسینی ئەو ژانرەی هەبێت، ئاخر ئەوە ئاسان نییە، بە جۆک و بە قۆشمە، بە تەوس و بە پلار، بە گاڵتە و بە پێکەنین، لە چوارچێوەی شیعردا، بە گژ تاڵی و دژوارییەکانی ژیاندا بچیتەوە".


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە