Zhanaralypayz.jpg

په‌یكه‌ره‌كه‌ى نوێكرایه‌وه‌

پەیکەرى شاعیرى كۆچكردو کورد محەمەد عومەر عوسمان (ژەنڕاڵی پایز) نوێده‌كرێته‌وه‌ و جارێكى دیكه‌ له‌ مه‌راسیمێكدا په‌رده‌ى له‌سه‌ر لاده‌درێت.

وا بڕیاره‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 8/10/2020 كاژێر (4)ى ئێواره‌ له‌ پارکی ئازدای باخچەی پەیکەری له‌ ڕێوڕه‌سمێكى شایسته‌دا له‌ژێر چاودێرى پارێزگارى سلێمانى بە خوێندنەوەی شیعر و میوزیکژه‌نین لە جێگای خۆی په‌یكه‌ركه‌ دابنرێته‌وه‌.

په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌یكه‌رساز (به‌ختیار هه‌ڵه‌بجه‌یى) نوێكراوه‌ته‌وه‌، واچ بڕیاره‌ له‌ سرووتێكى تایبه‌تدا (رزگار ئه‌مین و سازه‌ فه‌تاح) شیعره‌كانى ژه‌نه‌ڕاڵى پایز به‌ ئاوێته‌بوونى كه‌مانه‌كه‌ى (هه‌ڵۆ غه‌ریب) بخوێننه‌وه‌.

پەیکەری ژەنڕاڵی پایز، لە کاتێکدا دروستکرا کە شاعیر خۆی لە ژیاندا مابوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا جارێكى دیكه‌ نوێكراوه‌ته‌وه‌ و له‌هه‌مان جێگەی پێشوى خۆى داده‌نرێته‌وه‌.

بۆ زانیارى له‌سه‌ر ژیانى ژەنڕاڵی پایز كلیك لێره‌ بكه‌.


ئەم بابەتە 217 جار خوێندراوەتەوە