هه‌ڵزنان به "دیوارى ناو سه‌ر"ـدا
دیوار مۆدى گه‌ڕاوه‌ته‌وه، دیوار و په‌رژین. زۆر دوور مه‌ڕۆ، بیرت بێته‌وه، كاندیده‌كانى كۆمارییه‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى دڵسۆزیى خۆیان بۆ ده‌ربڕى. له مانگى ئۆكتۆبه‌ردا "2011" میشێل باكمان بهڵێننامهیهكى واژۆ كرد بۆ پاڵپشتى له دروستكردنى په‌رژینێك به درێژایى سنوورى ئه‌مه‌ریكا- مه‌كسیك. بۆ ئه‌وه‌ى نه‌به‌زێندرێت. "هێرمان كاین" پشتگیریى خۆى ڕاگه‌یاند بۆ دروستكردنى پهرژینێكى كاره‌بایى له‌سه‌ر سنوور، كه تا ڕاده‌ى كوشندهیى به‌هێز بێت: ده‌ستى لێ بده و بمره. وه‌كوو كه‌سێك كه له پشت "په‌رده‌ى ئاسنین"ـه‌وه گه‌وره بووم، ده‌زانم ئه‌و ئامێره چۆن ئیش ده‌كات، به جۆرێك له جۆره‌كان داهێنانى ئێمه بوو "ده‌بوو مافى له‌به‌رگرتنه‌وه‌ى بۆ ئێمه پارێزراو بوایه." تواناى په‌ڕینه‌وه له "په‌رژینى كوشنده" به‌شێك بوو له كه‌ره‌سته‌كانى ڕزگاربوون لاى دانیشتوانى ئه‌ورووپاى ڕۆژهه‌ڵات.
به دڵنیاییه‌وه مه‌سه‌له‌كه كۆتایى نه‌هاتووه. دیسان كۆچ بابه‌تى دووه‌م بوو له زۆربه‌ى گفتوگۆكانى كۆمارییه‌كاندا. ئه‌م حه‌فته‌یه په‌یامێكى بینراو له ڕاگه‌یاندندا بڵاو بووه‌وه بۆ جه‌خت خستنه‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. به‌رگى دوایین ژماره‌ى گۆڤارى The New Yorker وێنه‌یه‌كى جه‌ژنى سوپاسگوزارییه كه كارى هونه‌رمه‌ند "كریستۆف نیمان"ـه، دیمه‌نى حاجییه ترساوهكانى سه‌رده‌مى كهشتیى مهیفلهوهر پیشان ده‌دات په‌رژینى تهلهدڕكینه ده‌شكێنن.
له كاتێكدا دڵنیاین دیوار و په‌رژین شتى فیزیكین، به‌ڵام به‌شى گه‌وره‌ى هێزیان له شوێنى تره‌وه دێت. هه‌روه‌ك چۆن ڕۆڵیان له گوتارى سیاسی‌دا ڕوون و ئاشكرایه، هاوكات شتى زهینییشن. ئه‌مه‌ش چه‌مكێك نییه به مه‌سه‌له‌ى سنووره‌كانى ئه‌مه‌ریكا ببڕێته‌وه. ئه‌ڵمانه‌كان كه وا دیاره بۆ هه‌ر شتێك ناویان هه‌یه، ده‌سته‌واژه‌ی -Mauer im Kopf دیوارى ناو سه‌ر، به‌كار ده‌هێنن بۆ ئاماژه‌كردن به دیارده‌كه. ده‌شێت زۆر پێش ئێستا دیوارى به‌رلین ڕووخابێت، به‌ڵام هێشتا خه‌ڵكێكى زۆر له ئه‌ڵمانیادا هه‌ست به دووكه‌رتبوون ده‌كه‌ن، دیواره‌كه له زه‌ینیاندا نه‌ڕووخاوه. "وه‌ك ئه‌ڵمانی¬ڕهسهنێك، پێده‌چێت نیمان یه‌ك دوو شت له‌م ڕووه‌وه بزانێت." ده‌كرێت دیوار وه‌ك بنیادێكى ته‌لارسازیى سه‌رنجڕاكێش بێت به‌ڵام ده‌شێت ته‌نانه‌ت پتریش جێى سه‌رنج بێت وه‌ك یه‌كه‌یه‌ك كه له بیركردنهوهماندایه و كولتوورمان پێك ده‌هێنێت.
كه‌واته دیوار بۆ ئاسایش دروست ناكرێت به‌ڵكوو بۆ هه‌ستكردنه به ئاسایش. جیاوازیى ئه‌مه‌ش گرنگه، ئه‌وانه‌ى كه دروستى ده‌كه‌ن به‌باشى ده‌یزانن. ئه‌وه‌ى كه دیوار پڕی ده‌كاته‌وه هێنده‌ى پێویستییه‌كى زه‌ینییه پێویستییه‌كى ماددى نییه. دیوار مرۆڤ له به‌ربه‌رییه‌كان ناپارێزێت، به‌ڵكوو له نیگه‌رانى و ترس، كه زۆرجار ده‌شێت له خراپترین گێره شێوێنه‌كان ترسناكتر بن. به‌مجۆره‌یش دیوار بۆ ئه‌وانه دروست ناكرێت كه له ده‌ره‌وه‌یدا ده‌ژین و ده‌شێت ببنه هه‌ڕه‌شه، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وانه‌ى كه له ناوه‌وه‌یدا نیشته‌جێن. كه‌واته، به‌مانایه‌كى دیاریكراو، ئه‌وه‌ى دروست ده‌كرێت دیوار نییه به‌ڵكوو دۆخێكى زه‌ینییه.
له دونیاى نادڵنیایى و ئاڵۆزیدا دیوار ئه‌و شته‌یه متمانه‌ى پێبكرێت، شتێك دروست له‌وێدا وه‌ستاوه، له پێشته‌وه‌یه- گه‌وره و جێگیر و دڵنیاییبهخش. له‌گه‌ڵ دیواردا ئاسووده‌یى زه‌ینى و ئارامى و ته‌نانه‌ت به‌ڵێنێكى شاراوه‌ى دڵخۆشیش دێته‌ئاراوه. دواجار هه‌ر ته‌نیا بوونى دیوار گه‌ره‌نتیى بوونى ڕێكى و دیسیپلین له دونیادا ده‌كات. دیوار سه‌ركه‌وتنى عه‌قڵى ئه‌ندازه‌یى به‌سه‌ر غه‌ریزه‌ى جه‌نجاڵدا دیارى ده‌كات. چى هه‌یه گه‌وره‌تر بێت له هێڵێكى ڕاست كه به‌ناو بیابان و دارستان و ڕووبارى تیژڕه‌و و شارى عاسى و هه‌رێمى حوكمنهكراودا تێده‌په‌ڕێت؟ هێڵێكى ڕاست به ته‌نیا كورتترین مه‌وداى نێوان دوو خاڵ نییه به‌ڵكوو هه‌رزانترین ڕێگایشه بۆ دروستكردنى دیوار. دیوار ئه‌ندازه‌یه و خراوه‌ته خزمه‌تى مرۆڤه‌وه. ڕاسته دابه‌شكردن و جیاكارى ده‌خولقێنن، به‌ڵام خۆ عه‌قڵیش هه‌روا ده‌كات. دیوار شته‌كان ڕوون و جیاده‌كاته‌وه، هه‌میشه دیكارتییه. شووراى گه‌وره‌ى چین كه له ئاسمانه‌وه ده‌بینرێت یه‌كێكه له‌و ئاماژه كه‌مانه‌ى كه زه‌وى له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌رى عه‌قڵانییه‌وه ئاوه‌دانه "ئه‌گه‌ر شوێنه‌واره بینراوه‌كانى پیسبوونى ژینگه‌یى به‌هۆى پیشه‌سازییه‌وه به‌لاوه بنێین."
بێگومان دیوار ده‌توانێت به‌رى بیناییش بگرێت، به‌ڵام ئه‌وه كێشه‌یه‌كى ئه‌وتۆ نییه، به‌تایبه‌تى كاتێك مرۆڤ ویستى خۆشاردنه‌وه‌ى هه‌یه. پاش پیاچوونهوهیهكى وردتر ده‌رده‌كه‌وێت دیوار ڕێكه‌وتى پرۆسه‌یه‌كى دوولایه‌نه ده‌كات. له‌لایه‌كه‌وه، به‌دروستكردنى دیوار هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆم بشارمه‌وه و له‌به‌ر سێبه‌ره‌كه‌یدا بژیم و له‌ناو سنووره‌كه‌یدا خۆم ون بكه‌م. له‌لایه‌كى تریشه‌وه، هه‌ر كتومت له ڕێى دروستكردنى دیواره‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى دیار خۆم ده‌رده‌خه‌م. له ڕێى به‌رزكردنه‌وه‌ى دیواره‌وه به‌ته‌واوى خۆم دهخهمهدهر، ئیدى ترس و نیگه‌رانییه نهێنییه‌كانم ده‌كرێت به تێكڕای ڕووتییانهوه ته‌ماشا بكرێن. له سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه دیوار هێنانه‌كایه‌ى لاوازییه‌كى بنه‌ڕه‌تییه.
ئێستایش ئه‌گه‌ر دیدگامان بگۆڕین و له دیدى ئه‌وانه‌وه بڕوانین كه "ده‌ركراون" (له دیوار به‌ده‌ر نراون)، دیوار هه‌میشه وه‌ك بانگهێشت ده‌رده‌كه‌وێت. ڕێگایه‌كه بۆ دانانى شته‌كان له‌به‌رده‌م ڕووناكییه‌كى فریوده‌ردا، ڕێگایه‌كه شته‌كان خوازراو بكات. ئه‌مه هه‌مووى گه‌مه‌ى سه‌رنجڕاكێشان و ته‌فره‌دانه. سه‌ره‌تا هیچ شتێك لێره‌دا نییه، پاشان ڕۆژێك دادێت و له ناكاو دیوارێك قوت ده‌بێته‌وه. چۆن ده‌توانیت سه‌رنجى نه‌ده‌یت؟ قوتبوونهوهى دیوار واتا كه‌سێك شتێكى به‌نرخى هه‌یه و ده‌بێت ئه‌وانی تر بزانن چییه. كه ژنێك دیوارێكى دروست كردووه له یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌دا واتا نایه‌وێت ئه‌وه‌ى هه‌یه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا هاوبه‌شیى پێبكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ڕاده‌یه‌ك به دروستكردنى دیواره‌كه ده‌هێڵێت ئه‌وانی تر له شته‌كانى بزانن، واتا دواجار ده‌شێت بیه‌وێت هاوبه‌شییان پێبكات. ئه‌مه‌یش هه‌موو مه‌به‌ستى گه‌مه‌كه‌یه.
وه‌ك له "ڕینیه جیرارد"ـه‌وه فێر بووین دروست به‌مجۆره‌یه ئاره‌زووه‌كان له دایك ده‌بن: من وه‌ك جۆرێك لاساییكردنه‌وه ئاره‌زووى شتێك ده‌كه‌م چونكه كه‌سێكی تر ئه‌و شته‌ى هه‌یه. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات بۆچى دیوار وه‌ها سه‌رنجڕاكێشه و هه‌روه‌ها بۆچى ئابڵووقه ده‌درێن و دواجار ده‌ڕووخێنرێن. دیوار سه‌رنجڕاكێشه. چه‌ندین نه‌وه تێپه‌ڕین تاكوو عوسمانییه‌كان دیواره‌كانى قوستهنتینییهیان تێك‌شكاند. ئه‌و توركانه‌ى كۆن له‌ڕاده‌به‌ده‌ر كه‌له‌ڕه‌ق بوون، له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بوون تا ڕاده‌ى نیشته‌جێبوون و دروستكردنى شارۆچكه‌ى بچووك به‌ته‌نیشت دیواره‌كانى شاره‌كه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه‌یان به‌بێ یارمه‌تى نه‌كرد، هه‌موو ڕۆژێك به‌بینینى دیواره‌كانى قوسته‌نتینییه سووربوونیان به‌هێزتر ده‌بوو كه وایكرد شاره‌كه فریوده‌رتر و ئاره‌زووى داگیركردنیشى ته‌حه‌مولنه‌كراو بێت.
دیوار بۆ هۆكارى جۆراوجۆر دروست ده‌كرێن و مه‌به‌ستى جیاوازیش ده‌پێكن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى هه‌میشه هه‌مان ئه‌ركیان هه‌یه: دابه‌شكردن و ڕێگه‌گرتن له جووڵه‌ى ئازادانه‌ى خه‌ڵك و ئایدیاكان و شه‌رعییه‌تدان به جیاوازییه‌كان. له كۆتاییدا گرنگ نییه ئایا دیوار له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه دروست ده‌كرێت كه ترسى له‌ده‌ستدانى به‌شێك له‌و شتانه‌یان هه‌یه كه هه‌یانه "باوترین دۆخ،" یان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانه‌وه- وه‌ك حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیاى ڕۆژهه‌ڵات كه دیوارى به‌رلینى دروستكرد- له ترسى له‌ده‌ستدانى خه‌ڵكه‌كه‌ى كه له نه‌بوونى دیواردا به خۆشحاڵییه‌وه بۆ هه‌ر لایه‌ك ده‌چوون. هه‌ر كه دیوارێك دروستكرا ئیتر ژیانى خۆى پێكدێنێت و ژیانى خه‌ڵكه‌كه‌یش به‌پێى یاساكانى خۆى ڕێكده‌خات. مانا و هه‌ستێكى نوێیان به ئاراسته پێده‌دات. هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه له دیوار به‌ده‌ر نراون ئێستا مه‌به‌ستێكیان هه‌یه: دۆزینه‌وه‌ى خود له‌ودیوى دیواره‌كه‌وه به‌هه‌ر هۆكارێك بێت.
كاتێك "هادریان" له سه‌ده‌ى دووه‌مدا دیوارێكى له‌و شوێنه دروستكرد كه ئێستا باكوورى ئینگلته‌رایه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى له باكوورى دیواره‌كه‌وه هاتن ڕووگهیهكى سه‌رنجڕاكێشى نوێیان دۆزییه‌وه: باشوورى دیواره‌كه. كاتێك له ساڵى 1961ـدا دیوارى به‌رلین بنیادنرا ده‌بێ خه‌ڵكى ئه‌ڵمانیاى ڕۆژهه‌ڵات له‌ناكاو زانیبێتیان شوێنێك هه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه شایانى ئه‌وه‌یه بۆى بچیت: به‌رلینى ڕۆژئاوا. بۆ نزیكه‌ى سى ساڵ دیواره‌كه ئارهزوویانى گه‌وره‌تر ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌ودیوى بن. بۆ زۆربه‌یان ئه‌و ئاره‌زووه هێنده ته‌حه‌مولنه‌كراو بوو كه ناچار بوون خۆیان بده‌ن له قه‌ره‌ى هه‌رچیى مه‌ترسییه، هه‌ندێكیش به‌و هه‌وڵه‌وه مردن.
به‌بێ دیوار به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موومان له بێزاریدا ده‌مردین. بۆیه ئه‌گه‌ر له دونیاى ڕاسته‌قینه‌دا نه‌ماندۆزییه‌وه ده‌بێت دایهێنین. له فیلمى “El Ángel Exterminador”ـى لوییس بونوئێلدا، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له پاش ئاهه‌نگێك به‌شێوه‌یه‌كى ته‌لیسماوى خۆیان به به‌ندكراوى له ژوورێكدا ده‌بیننه‌وه. به تێپه‌ڕبوونى كات قووڵیى ناخیان ئاشكرا ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها دۆخه‌كه‌یان خراپتر ده‌بێت و هه‌ندێكیشیان تاڕاده‌ى خۆكوشتن ده‌ڕۆن، یه‌كێكیان ده‌مرێت، هه‌موویان شتگه‌لێك ده‌كه‌ن كه به‌هۆیه‌وه به‌توندى به‌هاى خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. دواى ئه‌وه‌ى ده‌گه‌نه نزمترین پله‌ى بۆگه‌نبوون، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان خۆیان قوتار ده‌كه‌ن. ئه‌و كاته‌یش تێده‌گه‌ن ئه‌و دیواره‌ى به تهڵهوهی كردبوون ته‌نیا له زه‌ینى خۆیاندا بوونى هه‌بووه. فیلمه‌كه له مه‌كسیك به‌رهه‌مهێنرا، له نێوان هه‌موو شوێنه‌كاندا.
له‌سه‌ر ئاستێكى به‌رفراوانى مێژوویی‌دا ده‌بێ دیوار ڕه‌حمه‌ت بێت. نه‌ك ته‌نیا به‌هۆى ئه‌و گفتوگۆ دیاره- ئه‌گه‌ر دهریشنهبڕابێت-فه‌لسه‌فى و فرهكولتوورییهى كه به‌رده‌وام ڕوو ده‌دات له نێوان ئه‌وانه‌ى دیوار دروست ده‌كه‌ن له‌لایه‌كه‌وه و ئه‌وانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت بیڕووخێنن له‌لایه‌كى تره‌وه. له‌سه‌روو هه‌موویشییه‌وه، دیوار جیهان به‌زیندوویى و مێژوو له جووڵه‌دا ده‌هێڵێته‌وه. هه‌میشه دیوار مایه‌ى بێزارییه و ژیانیش ته‌نیا وه‌ك كاردانه‌وه دژى بێزاریى شیاوه، جیهان به‌بێ دیوار هه‌ر زوو ده‌گه‌نێت و وشك ده‌بێته‌وه. دواجار خودى مێژوویش ده‌شێت هیچ نه‌بێت جگه له یارییه‌كى به‌رفراوانى بێكۆتایی كه تێیدا هه‌ندێك دیوار دروست ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانی تر بیڕووخێنن، هه‌تا ئه‌وان باشتر بن له دیواردروستكردندا ئه‌مان ئازاتر ده‌بن له دیوارڕووخاندندا. كه‌واته ده‌بێت بره‌ودان به‌و به‌هرانه ئه‌وه بێت كه ئێمه ناومان ناوه پێشكه‌وتن.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕانه:
The New York Times