کورتە فیلمی (غیرەت)، جگه له‌وه‌ى باس لە خۆشەویستی دەکات، هاوكات باس له باندێکی مافیایی دەکات به‌مزانه بڵاوده‌كرێته‌وه.
یوسف لەشکرى سیناریۆ و دەرهێنهرى كورته فیلمه‌كه له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ى نوسیویهتى: " یەکێک لە کارەکانم وەکو دەستپێک لە بواری سینەما لە ساڵی 2014 دەستم پێ‌کرد بەئٔەنجامدانی شۆرت فیلم لەسەر ئەرکی خۆم ئەوەش دەستپێکی باش بوو، بە کورتی دەڵێم ھیچ شتێک مەحاڵ نییە، سوپاس بۆ ھەموو ئەکتەر و ستافی تەکنیک".
كورته فیلمه‌كه ماوه‌ى (12) خوله‌كه و باس لە باندێکی مافیایی دەکات، کە چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵک و پارە دەکەن و هاوکات ژانرێكی دیکەی فیلمەکە باس لە خۆشەویستی دەکات و دیمەنەکانی لە شاری هەولێر وێنە گیراوە و هەریەکە لە هونەرمەندان (محەمەد شیروانی، دڵنیا کاموسی و زانیار جەمێل) ڕۆڵیان تێدا بینیوه، واش بڕیاره ده‌رهێنه‌ر بەم زووانە لە چەناڵی یوتوبی خۆم بڵاوی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین کەس بیبینێت.