ژنه ئەکتەری بۆلیوود، میشتی موکرجی لە تەمەنی (28) ساڵى به‌هۆى رجیمی کیتۆ له نه‌خۆشخانه گیانى لەدەستدا.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له هیندستان هه‌واڵى كۆچى دوایى ژنه ئه‌كته‌رى بۆلیوود میشتی موکرجی (Mishti Chakraborty)یان له ته‌مه‌نى (28) ساڵى راگه‌یه‌یاند، سه‌رچاوه‌كان هۆكارى گیان لهدهستدانیشان بڵاوكردۆته‌وه كه بەهۆی پەیڕەوکردنی رجیمی کیتۆ زیان بە گورچیلەکانی گەیشتبوو، هه‌ر بۆیه له شه‌وى هه‌ینى 2/10/2020 له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى هیندستان گیانى له‌ده‌ستدا.
دوابهىدواى كۆچى دوایشى باوكى به مێدیاكانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاندووه، كه کچەکەى پێیوابوه کێشی جەستەی زیادبوه هەربۆیە ئەو سیستمی خۆراکیەی پەیڕەوکردووه، دواتر کێشی زۆر دابەزیووه، بەڵام گورچیلەکانی ئازاریان بهرگهیشتووه، هه‌ربۆیه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك لە نەخۆشخانە مایەوە، تاكو گیانى له‌ده‌ستداو له ئێستاشدا دایكى لە شۆکدایە و باوه‌ڕ به مردنه‌كه‌ى ناكات.
میشتی موکرجی (Mishti Chakraborty) له چه‌ند دێرێكدا
ناوى ته‌واوى: ئیندارنى چاكراپوتى
پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر
له رۆژى 21/12/1992 له شارى كالكۆتا له ویلایه‌تى بنگال له هیندستان له دایكبووه.
له ساڵى 2014 تاكو ساڵى 2020 به‌شدارى له كارى هونه‌ریدا كردووه.
له رۆژى 2/10/2020 له ته‌مه‌نى (28) ساڵى به‌هۆى رجیمی کیتۆ و وه‌ستانى گورچیلەکانی له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى هیندستان كۆچى دوایى كردووه.