wakdraxtek.jpg

وەک درەختێک بیر دەکەمەوە

ناوەندى باڵندە، به‌مزوانه‌ كتێبى وەک درەختێک بیر دەکەمەوە چاپده‌كات.

وابڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ ناوەندى باڵندە كتێبى وەک درەختێک بیر دەکەمەوە له‌ نوسینى عەبدولعەزیم فنجان و وه‌رگێڕانى (زانیار عەلی) چاپ و بڵاوبكاته‌وه‌.

فنجان شاعیرێکی کەنارنشینی عێراقییە و ساڵی 1955 لە دایک بووە. لە ڕێبەرانی شیعری عێراقییە و زمان و دنیاکەی تایبەتن بە خۆی.

سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ شاعیر و نوسه‌رى كوردى (شاڵاو حه‌بیبه‌) له‌واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى: 1955 لە دایک بووە. 2009 یەکەمین دەفتەرەشیعری بڵاو دەکاتەوە. خەڵکی ناسڕیەیە. لە کەرکووک دەژی. «وەک درەختێک بیر دەکەمەوە» دووەم کتێبیەتی کە دەیخوێنمەوە. دوو وەرگێڕی زۆر جیاواز سەر بە دوو نەوەی زۆر جیاواز وەریان گێڕاوە، کەچی فنجان لە هەردوو کتێبەکەدا وەک خۆیەتی؛ بۆ شیعر و شاعیری، نموونەیە. سوپاس بۆ زانیار، بۆ کوردییە جوانەکەی و زمانە لەبارەکەی، کە دەتوانیت متمانەی پێ بکەیت و بێخەم بیخوێنیتەوە. ".

ناوەندی باڵندە، ناوەندێکی ئەدەبیی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ دەزگا و ڕێکخراوێکی حکوومی و ناحکوومی نییە. کارەکانی خۆی لە شیعردا چڕ دەکاتەوە. کاری سەرەکیی ئەم ناوەندە لە ”ماڵپەڕی باڵندە“ و چاپی کتێبی شیعرـدا دەبێت، کە ماڵپەڕەکە بۆ وەرگێڕانی شیعری جیهانە بۆ سەر زمانی کوردی، هەروەها، بە پێی توانا، وەرگێڕانی شیعری کوردی بۆ زمانانی دیکە. لە پاڵ ئەمەیشدا بڵاوکردنەوەی شیعرە بڵاونەکراوەکانی شاعیرانی کورد و ناساندنی دەنگی تازەی شیعری لە نەوەی تازە.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە