Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 8/10

- لە رۆژى 8/10/1754 هنرى فیلدنگ (Henry Fielding)، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و شانۆنوس و نوسه‌رى ئینگلیزى لە تەمەنى (47) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/4/1707 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/10/1870 لویس فیرن (Louis Vierne)، موزیسیان و ئه‌كادیمیستى فەڕەنسى لە شارى بواتییە لە دایکبووە، لە رۆژى 2/6/1937 لە تەمەنى (67) ساڵى بە جه‌ڵته‌ى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 8/10/1892 مارینا تسفیتایفا (Marina IvanovnaTsvetaeva)، ژنه‌ شاعیر و نوسه‌رى روسى له‌ شارى مۆسكۆ له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 31/8/1941 له‌ ته‌مه‌نى (48) ساڵى به‌ نه‌خۆچى له‌ شارى بیلابوگا كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 8/10/1917 ئەحمەد مەزهەر، ئەکتەرى میسرى لە گەڕەکى عەباسیە لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 8/5/2002 لە تەمەنى (84) ساڵى بەنەخۆشى  لە نەخۆشخانەى سەفا لە شارى جەزیرەى میسر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/10/1949 سیگورنى ویفەر (Sigourney Weaver)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/10/1954 مایکل دۆدیکۆف (Michael Joseph Dudikoff)، ئەکتەرى ئەمەریکى لەشارى ریدۆندۆبیتش لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 2004 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌، دواتر لە ساڵى 2013 به‌شدارى لەکارى هونەریدا كردۆته‌وه‌.

- لە رۆژى 8/10/1963 شینکیتشى میتسمنى، ئاوازدانەر و موزیسیانى یابانى لە شارى فۆکۆکاىیابان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/10/1970 مات دیمۆن (Matt Damon)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە ویلایەتى  ماساتچوستس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/10/1970 تتسۆیا نۆمۆرا (Tetsuya Nomura)، دەرهێنەرى و یابانى لە شارى کوتچى لە دایکبووە،

- لە رۆژى 8/10/1972 تێرى بالسمۆ (Terry Balsamo)، موزیسیان و نوسه‌رى گۆرانى ئەمەریکى لە شارى جاکسۆنفیل لە ویلایەتى فلۆریدا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/10/1979 کریستانا لۆکن (KristannaLoken)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/10/1980 شیرین عەبدولوەهاب، ژنە گۆرانیبێژى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/10/1981 رۆبى (رانیا حسێن محەمەد تۆفیق)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە شارى منیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/10/1985 برۆنۆ مارس (Bruno Mars)، گۆرانبێژى ئەمەریکى لە شارى هنولۆلۆ ویلایەتى هاواى لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/10/1986 شادى عەبدولسەلام، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (56) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/3/1930 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1957 تاکو ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/10/1987 ئایا هێرانۆ، ژنە ئەکتەرى یابانى لە شارى ناگۆیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/10/2004 جاک دریدا (Jacques Derrida)، فەیلەسوف و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى فەڕەنسى لەتەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجەى پەنکریاس لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/7/1930 لە شارى بیار لە جەزائیر لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 8/10/2006 خه‌لیل روفاعی، ئه‌كته‌ری عێراقی له‌ ته‌مه‌نى (79) ساڵى له‌ شارى به‌غداد كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 7/7/1927 له‌ شارى به‌غداد له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1945 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/10/2018 دینا هارون، ژنە ئەکتەرى سورى لە تەمەنى (45) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە نەخۆشخانە ئەسەد لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/12/1973 لە شارى لازقیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/10/2019 تەڵعەت زەکەریا، ئەکتەری میسری لە تەمەنى (58) ساڵى به‌ نەخۆشى لەشارى جەزیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/12/1960 لە شارى ئەسکەندەریە لەدایکبووە، لە ساڵى 1982 تاکو ساڵى 2019  بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە