gulakan.jpg

فیلمی گوڵەكان ناگەشێنەوە نمایش دەكرێت

لە ڕۆژی سینەمای جیهانیدا فیلمی گوڵەكان ناگەشێنەوە لە هۆڵەكانی سینەماكانی كوردستاندا نمایش ده‌كرێت.

ناوه‌ندى گاڤ بۆ به‌رهه‌مهێنانى كارى ته‌له‌ڤزیۆنى و سینه‌مایى كوردى نوێتربن كارى سینه‌مایى خۆیان راگه‌یاند، فیلمی گوڵەكان ناگەشێنەوە دوای تەواوبوونی سەرجەم كارەكانی بەرهەمهێنان و مۆنتاژكردنی، وابڕیاره‌ لە ڕۆژی سینەمای جیهانیدا لە هۆڵى سینه‌ماكانى شاره‌كانی ھه‌ولێر، سلێمانی، ھه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ركووك، كه‌لار، ده‌ربه‌ندیخان، ڕانیه‌ و قه‌ڵادزێ نمایش بكرێت.

فیلمه‌كه‌، هونەرمەند (لوقمان غەریب) كاری سیناریۆ و دەرهێنانی بۆر ئەنجامداوە و بەرهەمی هاوبەشی وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوەندی (گاڤ)ه‌ بۆ بەرهەمهێنانی كاری تەلەڤزیۆنی سینەمایی كوردیى.

فیلمه‌كه‌ له‌ماوه‌ى (90) خوله‌كدا باس له‌ چیرۆك و ڕووداوه‌كانی دوو مێژووی جیاواز ده‌كات، كه‌ بۆ ھه‌ردوو ساڵی 1988 و 2012 ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، تێیدا باس له‌ شوێنه‌واری مه‌رگه‌سات، ئازار و ئه‌ندێشه‌ی دوو خێزانی به‌جێماوی ھه‌ردوو كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات.

له‌ فیله‌مه‌كه‌دا چه‌ند ئه‌كته‌رێك رۆڵى تیادا ده‌بینن، له‌وانه‌: (عەلی كەریم، سازگار فوئاد، بەهادین هەڵەبجەیی، لاوە بێستوون، شەیما ڕێبوار، جەمیل ئەحەمەد، حەسەن حەمەساڵح، ئاراز عەبدولڕەحمان، شیراز جەلال، ته‌ھا داراغایی، ئاواز ڕه‌حیم، عومه‌ر عه‌بدوڵڵا، سه‌رچڵ ڕه‌فیق، شاناز جه‌مال و چەند ئەكتەرێكی دیكە)، له‌ شارى هەڵەبجە،  دەربەندیخان، ئاوایی ڕێژنه‌، دێوانه‌ی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە