لە درێژەى کار وچالاکییەکانیاندا کتێبخانەى مەم و زین کۆڕێک بۆ بڵاوکردنەوە و واژۆکردنی کتێبی (من لاوێکم) سازدەکات.
وابڕیاره رۆژى ههینى 9/10/2020 كاژێر (5)ى ئێواره کتێبخانەى مەم و زین به ئامادهبوونى نوسهر کۆڕێک بۆ بڵاوکردنەوە و واژۆکردنی کتێبی (من لاوێکم) لهنوسینى (موراد عەلی) سازبكات، له ئێواره كۆڕهكهدا وابڕیاره نورسهر تیشك بخاته سهر ناوهڕۆكى كتێبهكهى و دواتریش به واژۆى خۆى بڵاوى بكاتهوه.
کتێبخانەى مەم و زین لە چەند دێرێکدا:
لە رۆژى 9/10/2018 بەمەبەستی گرینگیدان بە لایەنی ڕۆشەنبیری و نوسەران و خوێنەران و کتێب و چالاکی مەدەنی لە لایەن دووگەنجی شاری هەولێر لەسەر ئەرکی خۆیان دامەزراوە، تاكو ئێستاكه چهندین كتێبیان چاپ كردووه.
کتێبخانەکە بۆ زیاتر خزمەتکردنە بە زمان و کلتوری باشوورى کوردستان و بەشەکانی دیکەى کوردستان، لە پڕۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ دەزگا و وەشانخانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کاردەکات، کتێب بە زمانی کوردى (کورمانجی و سۆرانی)، عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی و تورکی لە کتێبخانەی مەم و زین بۆ خوێنەران بەردەستە.
جگه له چاپكردن و بڵاوكردنهوهى كتێب چالاکی جۆراوجۆر ئهنجام دهدهن، لەگەڵ یادکردنەوەی بۆنەكانی کلتوری و نەتەوەیی ههروهها کردنەوەی پێشانگای کتێب لە زانکۆکان و رەخساندنی هەلی کار بۆ خوێندکارانى زانکۆ و کردنەوەی خولی میوزیک.