مه‌لا به‌ختیار، نوسه‌ر و سیاستمهدارى كورد له واڵى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك شیعرێكى شاعیرى فه‌ڵه‌ستینى مه‌حمود ده‌روێش بڵاوده‌كاته‌وه.
لهدهسپێكیشدا نوسیویهتى: "سڵاوتان لێ بێت، ھیوادارم ھەموولایەك باش بن. ئەم پارچە شیعرەی خوارەوەتان پێشكەش بێت. لەئێستاوە، بەھیوای جومعەیەكی پڕ لەكامەرانی لەگەڵ كەس و كارتان".
دواتر چه‌ند دێرێكى شیعره‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه بڵاوكردۆته‌وه:
لە نیشتیمانی مندا، گوڵ‌فرۆش شەهید دەبێ
سەوزە فرۆش دەگیرێ
بەقاڵ بریندار دەکرێ
لە نیشتیمانی مندا تەواوی فرۆشیارەکان بە ئامانج دەگیرێن
تەنها نیشتیمان فرۆشەکان نەبێ
ئەوان لە ئاسودەیی و خۆشگوزەرانیدا خۆشبەختن.
مەحمود دەروێش
مەحمود دەروێش له‌چه‌ند دێرێكدا:
پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: مەحموود دەروێش، شاعیر و نوسه‌ر
لە رۆژى 9/8/2008 لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى هیوستن لە ویلایەتى تەکساس کۆچى دوایى کردووە.
لە رۆژى 13/3/1941 لە گوندى بروە لە شارى جەلیل لە دایکبووە.
لە ساڵى 1941 تاکو ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى ئەدەبیدا کردووە.