Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 9/10

- لە رۆژى 9/10/1898 تۆفیق حەکیم، رۆماننوس و ئەدیب و شانۆنوس و نوسه‌رى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 26/7/1987 لە تەمەنى (88) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1907 جاک تاتى (Jacques Tati)، ئەکتەر و دەرهێنەرى فەڕەنسى لە دایکبووە، لە رۆژى 5/11/1982 لە تەمەنى (75) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1920 یوسف لەتیف (ویلیام ئیمانویل هادلیستۆن - William Emanuel Huddleston)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى ئەمەریکى لە شارى چاتوگا لە دایکبووە، لە رۆژى 23/12/2013 لە تەمەنى (93) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە ویلایەتى ماساچوستس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1957 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1934 ئەبو قاسم شابى، شاعیرى تونسى لەتەمەنى (25) ساڵى بەنەخۆشى لە نەخۆشخانەى تونس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/2/1909 لە شارى توزر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/10/1940 جۆن لینۆن (John Lennon)، شاعیر و گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئینگلیزى لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 8/12/1980 لە تەمەنى (40) ساڵى لە هەوڵێکی تیرۆری لەشارى نیۆیۆرک تیرۆرکراوە، لە ساڵى 1957 تاکو ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1950 سەفا ئەبو سعود، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1957 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1953 تۆنى شەلهوب (Tony Shalhoub)، ئەکتەرى ئەمەریکى به‌نه‌ژاد لوبنانى لە شارى گرین باى لە ویلایەتى ویسکنسن لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1959 کامل کیلانى، شاعیر و چیرۆكنوس و ئه‌دیب و نوسەرى میسرى له‌ ته‌مه‌نى (62) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/10/1897 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/10/1961 نهال عەنبەر، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1966 خالد حەربى، ئەکتەرى سعودى لە شارى مەدینە لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1973 عەبدوڵڵا بارونى، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 13/3/2018 لە تەمەنى (45) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە کوێت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1977 مەشعەل مەتیرى، ئەکتەرى سعودى لە شارى ریاز لە دایکبووە، ، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1978 جاک بریل (Jacques Brel)، گۆرانیبێژ و ئەکتەری بەلجیکی لە تەمەنى (49) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى بوبینى لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/4/1929 لە سکاریک لە برۆکسل لە دایکبووە، لە ساڵى 1953 تاکو ساڵى 1978 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1979 براندۆن روس (Brandon Routh)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى دیمۆین لە ویلایەتى ئایوا لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1980 نەرمین ماهر، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1994 جودیل فێرلاند (JodelleFerland)، ژنە ئەکتەرى کەنەدى لە شارى نانیامۆى کەنەدا لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە