یانزه ساڵ بهر له ئهمڕۆ و له رۆژی 10/10/2009 هونەرمەندێکى کورد (ئەردەڵان بەکر) لە تەمەنى (42) بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکھۆڵم کۆچی دوایی کردوو، دواى چوار رۆژ له كۆچى دوایشى لە رۆژى 14/10/2009 تەرمەکەی گهڕێندراوهته شارى هەولێر و لە رۆژی 15/10/2009 لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاک سپێردرا.
ئهردهلان، لە رۆژى 25/9/1967 لە گەڕەکى خانەقاى شارى هەولێر لەدایکبووە، تاکو پۆلى سێیەمى ناوەندی خۆیندووە، لە تەمەنی منداڵیدا حەزو خولیای هونەری هە بووە و (25) ساڵ خزمهتى ئهو بوارهى كردووه، لە پاڵ کارى هونەرى وەرزشکارێکی بەتوانا بووە.
لە ساڵى 1985 لە تەمەنى (18) ساڵیدا بوهته پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەتیپی (86) ی بەرانەیەتی و ساڵێك دواى ئهوه لە ساڵی 1986 یەکەم بەرهەمى خۆی بڵاوکردۆتەوە.
لە ساڵی 1988 لە دوای شاڵاوی بەدناوی ئەنفال لەناو رێکخستنەکانی یەکێتی لەناوی شاری هەولێر دەست بەخەباتی نهێنی كردووه، لە راپەڕینى ساڵى 1991 سەرپەرشتی هێزیکى ناوشارى كردووه بۆ روبهڕوبونهوهى دوژمن له چەند گەرەکێکى شارى هەولێر.
لە کۆڕەوی ساڵى 1991 کوردستانى بە جێدەهێڵێت و رویكردۆته تاراوگه و له وڵاتی سوید نیشتهجێ بووه، دواى (2) ساڵ مانهوه له سوید له ساڵی 1993 لە یەکەم ئەلبوومی خۆى لهم وڵاتهدا بڵاوکردۆتەوە.
لهدواى كۆچى دوایشى ساڵانه به مهراسیمى جیاجیا یادى دهكرێتهوه، لە ڕۆژی 6/3/2014 لە پارکی منارە لە شارى هەولێر پەردە لەسەر پەیکەرەکە لادراوە و لە رۆژى 10/10/2019 )، بەڕێوەبەرێتى گشتى رۆشنبیرى هونەرى سلێمانى، لە شارى سلێمانى بە ناونیشانى یادێک بۆ ئەردەلان بەکر مەراسیمێکى تایبەتى بۆ ساڵڕۆژى کۆچى دوایى رێکخستووە.
خاوەنی چەند ئەلبومێکى گۆرانیە لەوانە:
- کچی گاور، 1997.
- بەینۆ، 1998.
- ھەورامان، 2000.
- زۆر دەترسم، 2003.
- خەونێک بوو، 2007.