- لە رۆژی 10/10/1684 ئهنتوان واتۆ (Antoine Watteau)، نیگارکێشی فهرهنسی لە شارى فالنسیان لە دایکبووە، لە رۆژى 18/7/1721 لە تەمەنى (36) ساڵى بەنەخۆشى سیل کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 10/10/1738 بنجامین ویست (Benjamin West)، نیگارکێشى ئەمەریکى لە دایکبووە، لە رۆژى 11/3/1820 ئینگلیزى لە تەمەنى (81) ساڵى لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژی 10/10/1813 جوزیپی فێردی (Giuseppe Verdi)، موزیسیان و ئاوازدانهرى ئیتالی لە گوندى رۆنکلى لەشارى بۆسیتۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 27/1/1901 لە تەمەنى (88) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لەشارى میلانۆ کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژی 10/10/1834 ئهلکسس کیفی (AleksisKivi)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسهری فنلهندی لە شارى نورمیارفی لە دایکبووە، لە رۆژى 31/12/1872 لە تەمەنى (38) ساڵى لە شارى توسولا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 10/10/1870 ئیڤان بۆنین (Ivan Bunin)، شاعیر و ئهدیبب و نوسهرى روسى لە شارى فۆرۆنیج لە دایک بووە، لە رۆژى 8/11/1953 لە تەمەنى (83) ساڵى لە بە جەڵتەى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1933 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.
- لە رۆژى 10/10/1892 ئیڤۆ ئەندەریتچ (Ivo Andrić)، رۆماننوس و شاعیرى سربى لە دایکبووە، لە رۆژى 13/3/1975 لە تەمەنى (82) ساڵى لە شارى بلگراد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1961 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.
- لە رۆژی 10/10/1913 کلود سیمۆن (Claude Simon)، رۆماننوس و نوسهری فهرهنسی لە شارى ئەنتاناناریفۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 6/7/2005 لە تەمەنى (91) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1985 خهڵاتی نۆبڵی ئهدهبی ساڵی وەرگرتووە.
- لە رۆژی 10/10/1926 سوعاد حسێن (سەعدیە حسێن محەمەد)، ژنه ئهکتهری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 27/6/2008 لە تەمەنى (81) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1943 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 10/10/1926 موعین بسیسۆ، شاعیرى فەڵەستینى لە شارى غەزە لە دایکبووە، لە رۆژى 23/1/1984 لە تەمەنى (58) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە،
- لە رۆژی 10/10/1930 هارولد پنتەر (Harold Pinter)، شاعیر و شانۆنوس و سیناریۆنوس و دهرهێنهر و نوسهری بهریتانی لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 24/12/2008 لە تەمەنى (78) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 2005 خهڵاتی نۆبڵی ئهدهبی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 10/10/1937 زیا بهیاتی (زیا شههاب ئهحمهد بهیاتى)، ئهكتهری عێراقی له شارى بابل له دایكبووه، له رۆژى 4/7/2020 له تهمهنى (83) ساڵى كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژی 10/10/1941 خهلیفه وقیان، شاعیر و ئهدیبی کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1974 بڕوانامەى ماستەرى بەدەستهێناوە.
- لە رۆژی 10/10/1946 چارلز دانس (Charles Dance)، ئهکتهر و دەرهێنەری ئینگلیزی لە شارى ورستر لە دایکبووە.
- لە رۆژى 10/10/1946 جۆن پراین (John Prine)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە گوندى مایوود لە ناوچەى کوک لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 7/4/2020 لە تەمەنى (73) ساڵى بە نەخۆشى کۆرۆنا دواى (13) رۆژ مانهوه لە نەخۆشخانە لە یەکێک لە نەخۆشخانە لە شارى ناشفیل لە ئەمەریکا كۆچى دوایى كردووه، لە ساڵى 1991 خەڵاتى گرامى وەرگرتووە دواى ئەوەى باشترین لە ئەبومى موزیکى دەرکردووە.
- لە رۆژی 10/10/1954 ریخا، ژنه ئهکتهری هیندی لە شارى چیناى هیندستان لە دایکبووە، لە ساڵى 1966 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژی 10/10/1954 محهمهد مونیر، گۆرانیبێژی میسری لە شارى ئەسوان لە دایکبووە، لە ساڵى 1977 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژی 10/10/1956 شیرین (ئەشجان محەمەد سەید عەزام)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1977 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژی 10/10/1957 رمیکۆ تاکاهاشى، ژنە نیگارکێشى یابانى لە شارى نیگاتا لە دایکبووە.
- لە رۆژی 10/10/1965 کریس ینن (Chris Penn)، ئهکتهری ئهمریکی لە شارى لوس ئەجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 24/1/2006 لە تەمەنى (40) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە شارى سانتا مۆنیکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1979 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژی 10/10/1968 ریام جەزائیرى، ژنە ئەکتەرى عێراقى لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژی 10/10/1980 نیللى مقدەسى، ژنە گۆرانیبێژى لوبنانى لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژی 10/10/1983 مهیار خزور، ئهکتهری سوری لە شارى سلمیە لە سوریا لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژی 10/10/1985 یول براینهر (Yul Brynner)، ئهکتهری ئهمریکی بهنهژاد روسى لە تەمەنى (65) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە و لە فەڕەنسا بەخاکسپێردراوە، لە رۆژى 11/7/1920 لە شارى فلادیفۆستۆک لە دایکبووە، لە ساڵى 1941 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژی 10/10/1985 ئورسون ویلز (Orson Welles)، ئهکتهر و دهرهێنهری ئهمریکی لە تەمەنى (70) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لەشارى لوس ئەجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/5/1915 لە شارى کینۆشا لە دایکبووە، لە ساڵى 1931 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژی 10/10/1986 زینه کهرهم، ژنه ئهکتهری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 10/10/1987 ناهید سەبرى، ژنە ئەکتەری میسری لە تەمەنى (62) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/12/1925 لە شارى تنتا لە دایکبووە، لە ساڵى 1959 تاکو ساڵى 1970 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژی 10/10/2009 ئەردەڵان بەکر، هونەرمەندى کورد لە تەمەنى (42) به نەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکھۆڵم کۆچی دوایی کردووە، لە رۆژى 25/9/1967 لە گەڕەکى خانەقاى شارى هەولێر لەدایکبووە، تاکو پۆلى سێیەمى ناوەندی خۆیندووە، لە تەمەنی منداڵیداحەزو خولیای هونەری هە بووە، لە ساڵى 1985 لە تەمەنى (18) ساڵیدا دەبێتە پێشمەرگە، لە ساڵی 1986 یەکەم بەرهەمى خۆی بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 1988لە دوای شاڵاوی بەدناوی ئەنفالییش لەناو رێکخستنەکانییەکێتی دەست بەخەباتی نهێنی دەکات، لەناوی شاری هەولێر، لە کۆڕەوی 1991 کوردستان بە جێدەهێڵێت و دەچێتە وڵاتی سوید و لە ساڵی 1993 یەکەم ئەلبوومی خۆى لەو وڵاتەدا بڵاوکردۆتەوە، لە رۆژى 14/10/2009 تەرمەکەی گەییشتەوە شارى هەولێر و لە رۆژی 15/10/2009 لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاک سپێردراو، خاوەنی چەندین ئەلبومى گۆرانییە.
- لە رۆژی 10/10/2013 خهڵاتی نۆبڵی ئهدهبی درابه ژنه نوسهر و چیرۆکنوسى کەنەدى ئهلیس مۆنرۆ (Alice Munro)، ئەلیس لە رۆژى 10/7/1931 لە کەنەدا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 10/10/2019 شەوقى مەجارى، دەرهێنەرى تونسى لە تەمەنى (58) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/11/1961 لە شارى تونس لە دایکبووە.