Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 11/10

- لە رۆژى 11/10/1616 ئەندریاس گریڤوس (Andreas Gryphius)، شاعیر و ئەدیب و نوسه‌رى ئەڵمانى لە ساڵى لە شارى گلوگوا لە پۆڵەندا لە دایکبووە، لە رۆژى 16/7/1664 لە تەمەنى (48) ساڵى لە شارى گلوگوا لە پۆڵەندا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/10/1885 فرانسۆا موریاک (François Mauriac)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسەرى فەڕەنسى لە شارى پۆردۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 1/9/1970 لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1952 خەڵاتى نۆبَڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 11/10/1898 ئەنتۆن برۆکنر (Anton Bruckner)، موزیسیان و ئاوازدانه‌ر و ئه‌كادیمیستى نەمساوى لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى فینا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/9/1824 لە شارى لینز لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/10/1904 ئەنوەر وەجدى، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 14/5/1955 لە تەمەنى (55) ساڵى به‌ نەخۆشى لە شارى ستۆکهۆڵم کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/10/1922 کەمال تویل، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 9/7/2003 لە تەمەنى (79) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/10/1942 ئەمیتاب باتچان (ئەمیتاب هاریفانش راى باتچان)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى هیندى لە شارى ئەڵڵا ئاباد لە دایکبووە، لە ساڵى 1969 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/10/1953 دەیڤید مۆرس (David Morse)، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و نوسەرى ئەمەریکى لە شارى هاملتن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/10/1961 عەمرو دیاب، گۆرانیبیًژى میسرى لە شارى پورسەعید لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/10/1963 ئیدیس پیاف (Édith Piaf)، ژنە گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و موزیسیانى فەڕەنسى لە تەمەنى (47) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى کراس لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/12/1915 لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 1935 تاکو ساڵى 1963 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/10/1977 خالد قیش، ئەکتەرى سورى لە گوندى بقعاشا لە شارى جۆلان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/10/1977 ئەحمەد سەفوەت، ئەکتەرى میسرى لە شارى قلیوبیە لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/10/1977 ماسیۆ بۆمر (Matthew Bomer)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/10/1982 مەجد نەعیم، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى سویدا لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/10/1989 هنرى لاو (Henry Lau)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى کەنەدى چینى لە شارى تۆرونتۆ لە کەنەدا لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/10/1992 کاردى بى (Cardi B)، ژنە گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى زە برۆنکس لە دایکبووە، لە ساڵى 2015 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/10/2012 مستەفا ئەسمەر، رۆماننوس و چیرۆكنوس و شانۆنوسى میسرى له‌ ته‌مه‌نى (77) ساڵى لە شارى دمیات کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/6/1935 لە شارى دمیات لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/10/2013 وەدیع سافى، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرى لوبنانى له‌ ته‌مه‌نى (92) ساڵى بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/11/1921 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/10/2017 محەمەد رازى، دەرهێنەرى میسرى لە تەمەنى (78) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/10/1939 لەدایکبووە.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە