دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم كتێبى (تراژیدیای نووسەرانی ڕووس) بڵاوده‌كاته‌وه.
لە درێژەى کتێبە چاپکراوەکانى دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم وابڕیاره به‌منزیكانه كتێبى (تراژیدیای نووسەرانی ڕووس) له نوسینى (د. جەودەت هۆشیار) و وەرگێڕانی (سەباح ئیسماعیل) بڵاوبكاته‌وه.
له پێشه‌كى كتێبه‌كه‌دا هاتووه: "قه‌ده‌غه‌كردن له سه‌رده‌مى ستالین‌دا ته‌نیا به نووسه‌رانى نهفرهتلێكراوى رووسه‌وه نه‌وه‌ستا، یهڵكو بڵاوكردنه‌وه و ده‌ستاوده‌ستكردنى كاره ئه‌ده‌بى و هزرییه‌كانى ژماره‌یه‌كى زۆرى نوسه‌ر و بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفانى بیانییشى گرته‌وه، به‌پاساوى ئه‌وه‌ى زیانبه‌خشن و له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیاى ماركسیزم‌دا نایه‌نه‌وه، وه‌كو (به‌رهه‌مه‌كانى جیمیس جۆیس، جۆرج ئۆروێل، كافكا، برۆید، نیچه، سارته‌ر و هیتریش.
ستالین له وتارێكدا بۆ به‌رگرى له روسیا دژى نازیزم، به‌خه‌ڵكى ده‌گوت: به‌رگرى له‌وڵاتى پوشكین و تۆلستۆى بكه‌ن".