Shano1.jpg

شانۆیی شینە لە شیندام نمایشدەکرێت

شانۆیی شینە لە شیندام، کارێکی نوێی گروپی "ز بۆ شانۆ" یەو وابڕیارە لە 21/10/2020 لە شاری هەڵەبجەی شەهید نمایشبکرێت.

گروپى (ز بۆ شانۆ) گروپێکى شانۆییە و لە شارى هەڵەبجەى شەهید دامەزراوە، پێشتر هەمان گروپ لە ژێر ناوى (پانتایی شانۆى واڵا)دا کارە شانۆییەکانیان ئەنجام دەدا، لە ئێستادا ئەندامانى ئەم گروپە سەرقاڵى پڕۆڤەکردنن لە پڕۆژەیەکى نوێى شانۆییدا بە ناوى (#شینە ـ لە شیندام) ئەم پڕۆژە شانۆییە نووسین و دەرهێنانى (ڕاڤیار نەوزاد)ە و نواندنى بەشێک لە ئەندامانى گروپەکەن.

کارەکە بە ئایدیایەکی قایم و شیعرییەتێکی چڕ داپۆشراوە، ئەکتەرەکان بە وزەو هێزێکی ترەوە دەربادەربارەى کۆى پڕۆژەکە و کارەکتەرەکەیان قسەدەکەن.

دەربارەی ناوەڕۆکى کارە نوێیەکەیان دەرهێنەرى کارەکە "راڤیار نەوزاد" دەڵێ: ئەم بەرهەمە هەنگاوێکی نوێ و جیاوازی ئێمەیە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ڕوئیایانەی کەهەمانە بۆ شانۆیەکی "زیندو و زبر" و هەر ئەمەشە کرۆکی ناوی گروپەکەمانە. ئێمە هەوڵمان داوەوهەوڵ دەدەین نمایشێکی زیندو و جیاواز لەهەموو ڕویەکەوە بەرهەم بهێنێن. ناوەڕۆکى ئەم کارەشمان جیهانێکی نوێیە ، نوسینەوەیەکی نوێیە بۆ چیرۆکی میسۆلۆجی بون، تێک هەڵکێشکردنی ڕابردووی دوور و داهاتوی نزیکە لەیەک چیرۆکدا "چیرۆکی دروست بوون " دواتر دەربارەى شێوازى کارکردن و جیاوازییان لە گروپە شانۆییەکانى دیکە ئەو وتى: کارەکەمان شانۆی مۆدێرنە، گەڕانە بۆ فۆڕمێکی زبر و زیندوو، هەرچى جیاوازبوونیشە ئەوە شتێکە بینەر بڕیاری لێدەدات و ئێمەش هەوڵی بۆدەدەین و لەناوخۆماندا بۆ جیاوازییەکان دەگەڕێین. ئەزمونی گروپەکانی دیکەش بۆمانگرنگن.

ئەم کارە وابڕیارە ڕۆژی 21/10/2020 کاژێر (3:30)ی پاشنیوەڕۆ، لە نێوان بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری هەڵەبجە و ناوەندی کیمیابارانی کچان نمایشبکرێت.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە