Farshid.jpg

خوێندنەوەی زامێکی نوێ له دەردێکی سێگۆشەیی

فەرشید رۆستەمی

بە چاوێکی خەواوڵوو

پەردەی شوماڵییەکانی شار لا ئەدەی

هەنووکە

دەس بازیەکانی دوێنێ شەوت داڵغەیه

کەمێک پاییز

پەڕیوەتە حەوشەکەوە

ئیتر نە لە گوڵەگەنم و تی شێرتەکانت ئاوڕ ئەدەیتەوە

نه قەڵسی سێبەرێکی شاریت بیڵێ

بیڵێ:

حەپەساوانە پیریت لێ نیشتووە غەریبانە غەریب مەڕۆ!

چەنده خاتر جەمێکی دووشئاویت حەمام ئەیوت

ــ دۆشاویت

نەختێکی ئاوێنەکە شکێنراوە لات وایە

تەمەنێکڕفێنراوە ئاخ فرامۆشیت...

بیر لە لقێکی دار سێوەکە ئەگەر بکەیتەوە

ئەگەر بڕوانی و

نیگات دابەزێنیتە بنمیچی درەختەکە

نە ئەو، درەختە و سێوەکانی حەیفاون

نە نیگات نیگاکەی زووتە زۆرت بوو

 

زووت بوو 

خەم بۆ دار بەڕووەکانی زاگرۆس بخۆی، خەفەتی هارووهاجی کچە چەند مانگەکەت داکەوتنێک بێ لە غەفڵەت. دێڕێک فریات نەکەوێ و بۆ شام و عەسرانەیەکی پیک نیک تێئۆری و ڕایەکەت ببێ و نەبێ. نەبێ شوێن پارکێک _ وەی_ شەرمنیت قەتیس بە کیفەکەی شانەتەوە (لار). گیر بخۆی بە شەوگاری ئەوەنده درێژ، درێژەڕێ و له ڕۆیینی سەعاتەکە بێزت بوو

با، درز ئەبا به زەردی_ تا/ پیاده/ ڕۆ_ ژێک مەیلەو سەرما

لات وایە

زەمیرێکی موخاتەب و خاتوونێکیت _چرای ماڵ_

 

ئەم چوار ڕێیانە که درەنگ سوور ئەبن

 ببن

ئەگەرم بە چنارا سەبووری وەڕاستڕۆییوە

_ بێ قەزا بی!

قەڵاکەمڕمیا _ئازیز

پاڵ بە دیواری چەن نهۆمەوە خۆش کەم

سێبەرەکانی جەفا نەمڕووخێنن

پاییز ئەگەر

درەخت و نیوێک دێر پەڕیوەتە حەوشەکەوە

قیستەکانی باوکم و کرێ دووکانەکەی ئێوە

ئەگەر بە ماچ و تەڵاق دراوەتەوە

ئەمە قورئان و قەسەمم بێ

کە لعنت بر خودم باد

بڕیار بوو خەبەرێکی خۆش ببیسین دوای ئەم "ئەگەر"انە. مەسەلەن پارەکەی باوام وەرەقێک ژلۆفۆن زۆر بووبێت. چیتر شیعر حەقی بە سیاسەتەوە نەبێ. ئەسڵەن جنسی ئەمما و ئەگەر نەپەڕێتە پاییزه تراسی ماڵەکان. یان جگەرە هەرزان بووبێ و دەس فرۆشەکان خەونێک سەرخۆشی هاوار بکەن. چارە نەبوو. بوو یان ون بوو. نەبوویا هەر نەبوو _عەنقا بوو. بەڕەوایەتی هەموو ئەو سینانەی دەمێک دڕان و عەشقێک لکان بە سارا و سروەوە، بڕیار نەبوو باوکم بزانێ شاعیرم من، تا ڕۆژێک لەڕۆژان بە پاکەتێ وینستۆنەوە گرتمی!

 

ــ هەی لەوەەەەە!

سەراپای دەرد ئەمرێ/خەریکە قاچی گێج ئەچێ (دەردێ تر)

دەرد کچێکی عازەب لەیەکەم هاتنی بۆ شار عاشق بووبێ

دەرد ژنێک پیاوەکەی بە پێوە میز بکا

دەردسێوێک کەوتبێتە سێبەر: تووشی گوناح نەبووبێ

دەرد قیزە قاوەییە قووڵەکە، قایێقە چەقیوەکە ـ تاتەڕۆ... تایتانیک!

دەردهەی نەحسی دووبارە هۆۆۆی شیزوفڕنی سەردەم

دەردئەی پاراگرافی وێڵ لە کتێبی فەلسەفە

دەردجگەرەیەک لەم بەشەدا کێشام

دەرد_ت لە ماڵم کەوێ باشترە دایکە/نا/کەوێ

دەردوا خەریکی ئەم دەقە چەپ ئەکەی

دەردعەیبیشە وەلێ دڵتەنگی ماچێکی کلاسیکم

دەردتۆ نازانی هێشتا کوردی بینووسی

دەرد سەبری خوێنەر بە زام و تام، بە هەرچی سەختە وەکوو شاخ

دەرد_واز نایێنی بێ شۆخی؟

خەرابت کردین خاک

وێرانت بووین چاک

کەمێک پەردە بهێڵەوە لایدا

شار باڵا شاری نەبێت چی ئەبێت؟

ڕێفرێنس بدەینەوە دواوە

گوزەشتەی هەرچی دەرد تەحلیلبکەین

 

۱. ئەوەی وا ئەم شیعریە نووسیوە دەردی شاعیرانی پێش خۆی چێشتووە

۲.ئەوەی حاڵی نابێت لەم شیعرە جاشە!

۳.دەرد بە چەن بەشی سەرنجڕاکێش دابەش ئەبێ: دەردێک کە درگا ناناسێ و بە سەر دیوارا دێتە ماڵەوە. دەردێک کەهەر دەرد نیە و کڵاو ئەنێتە سەرمان. دەردێک کە دەرمانی لە دەەرمانخانەکان دەس ئەکەوێ، دەردێک کە مرۆڤ گرتوویە و سوورە. سەرنج بەن بێ زەحمەتڕەخنەگران: ئەگەر پێتان وایە درۆ ئەکەم، پێتان وا نەبێ، ئێوەش دەردێکن لە ژێر سمێڵەکانی نیچەدا سەنگەرتان گرتووە!


ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە