- لە رۆژى 12/10/1492 پییرۆ دیلا فرانسیسکا (Pierodella Francesca)، نیگارکێشی ئیتاڵی له ته‌مه‌نى (77) ساڵى له شارى سانسى پلوكرۆ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1415 لە له شارى سانسى پلوكرۆ له دایکبووە.
- لە رۆژى 12/10/1872 ریف فۆن ویلیامز (Ralph Vaughan Williams)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانی ئینگلیزی لە دایکبووە، لە رۆژى 26/8/1958 لە تەمەنى (85) ساڵى لەشارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 12/10/1886 عه‌بدولره‌حمان شوکری، شاعیری میسری لە شارى پورسەعید لە دایکبووە، لە رۆژى 15/12/1958 لە تەمەنى (72) ساڵى لەشارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 12/10/1887 پاولا فۆن بریرادۆفیچ، (Paula von Preradović) ژنه شاعیر و نوسه‌ر و ئاوازدانه‌ری نه‌مساوی لە شارى فینا پایتەخى تەمسا لە دایکبووە، لە رۆژى 25/5/1951 لە تەمەنى (63) ساڵى لە شارى ڤینا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 12/10/1896 ئۆجینیۆ مونتالی (Eugenio Montale)، شاعیر و نوسه‌ری ئیتالی لە شارى جنوەى ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە رۆژى 12/9/1981 لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى میلانۆ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1975 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 12/10/1924 ئه‌ناتۆل فرانس (Anatole France)، رۆماننوس و نوسه‌ری فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (80) ساڵى لە هەرێمى ئەندر ولوار کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/4/1844 لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 1921 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 12/10/1935 لوچانو بافاروتی (Luciano Pavarotti )، گۆرانیبێژی ئیتالی لە شارى مۆدینا لە دایکبووە، لە رۆژى 6/9/2007 له ته‌مه‌نى (71) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجەى پەنکریاس لە شارى مودینا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 12/10/1957 تاریق ده‌سوقی، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قلیوبیەى میسر لە دایکبووە.
- لە رۆژى 12/10/1962 کارلۆس بیرنارد (Carlos Bernard)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى ئیفانستۆن لە ویلایەتى ئەلینوى لە دایکبووە.
- لە رۆژى 12/10/1963 دانس مان (Dance Man)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیسیانى یابانی لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.
- لە رۆژى 12/10/1968 هیو جاکمان (Hugh Jackman)، ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژ و موزیسیانی ئوسترالی لە شارى سیدنى لە ئوسترالیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 12/10/1976 تولین به‌کری، ژنه ئه‌کته‌ری سوری لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 12/10/1981 ئه‌نجین ئهکیوریک، ئه‌کته‌ری تورکی لە شارى ئەنقەرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 12/10/1985 یاسمین نیازى، ژنه گۆرانیبێژى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 12/10/1992 جوش هوچرسن (Josh Hutcherson)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى یونیون لە ویلایەتى کنتاکى لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 12/10/1997 جۆن دنفر (John Denver)، گۆرانیبێژ و موزیسیان و ئه‌كته‌ر و شاعیر و نوسه‌ری ئه‌مریکی لەتەمەنى (53) ساڵى بەڕووداوى کەوتنەخوارەى فڕۆکە لە شارى باسیفیک گروفى لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/12/1934 لە شارى رۆزویل لە ویلایەتى نیومیکسیکۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1962 تاکو ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 12/10/2001 خالید سعود زه‌ید، شاعیر و ئه‌دیبی کوێتی لە تەمەنى (64) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/1/1937 لە کوێت لە دایکبووە.
- لە رۆژى 12/10/2002 محەمەد عەباس دەراجى، شاعیر و نوسەرى عێراقى لە تەمەنى (52) ساڵى بە روداوى هاتوچۆ لە رێگاى نێوان بەغداد و نەجەف کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1950 لەشارى نەجەف لەدایکبووە.
- لە رۆژى 12/10/2002 راى کونیف (Ray Conniff)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى ئەمەریکى لە تەمەنى (85) ساڵى لە ئیکۆندیدۆ لە شارى سان دیگۆى ویلایەتى کایفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/11/1916 لە ویلایەتى ماساچوست لە دایکبووە.
- لە رۆژى 12/10/2005 لور ده‌کاش، ژنه گۆرانیبێژی لوبنانی لە تەمەنى (88) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/3/1917 لە شارى بەیروت لەدایکبووە.
- لە رۆژى 12/10/2006 گیلۆ پونتیکورڤۆ (Gillo Pontecorvo)، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر و سیناریۆنوس و ئاوازدانه‌ری ئیتاڵی لە تەمەنى (86) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/11/1919 لە شارى پیزا لە دایکبووە.