هەر سێ کتێبی براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢٠ له ڕێوڕەسمێكدا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
كۆمه‌ڵه چیرۆكى (ژاوەژاو) له نوسینى (جێگر بەختیار) براوەی خەڵاتی چیرۆک و كۆمه‌ڵه شیعرى (شقارتە) له نوسینى (نەوڕەس محەمەد) براوەی خەڵاتی شیعر و رۆمانى (بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە) له نوسینى (کیاکسار ئەحمەد) براوەی خەڵاتی ڕۆمان، هه‌ر سێكیان به‌یه‌كه‌وه له مه‌راسیمێكدا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئه‌م (3) سێ به‌رهه‌مه له چاپخانه‌ى كارۆ له شارى سلێمانى چاپكراوه و وابڕیاره رۆژى پێنجشەممە 15/10/2020 كاژێر (4) ئێواره لە کافتریای بەهارلاونج لە پشت کتێبخانەی گشتی سلێمانی، بە ئامادەبوونی دادوه‌ره‌كان و نوسەرە براوەکان مه‌راسیمى بڵاوكردنه‌وه‌یان بۆ بكرێت.