بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ى له جه‌نجتاڵى و خه‌كه‌كانى رۆژ و فایرۆسى كۆرۆنا لە گۆڕەپانی بەردەركی سەرا، موزیك بۆ ئاماده‌بوان و راگوزەرانی شەقامی گشتی بەردەركی سەرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لەدرێژەی كار‌و چالاكیەكانیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلیمانی، بەهاوكاری حامیدی ژەنیار، هەموو رۆژانی یەكشەممەیه‌ك لەبەردەركی سەرای ئازادی، موزیكی سەرشەقام به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌موو رۆژێكى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش بەردەوامە، هه‌فتانه‌ش چەند ژەنیارێكی تازە هاوكاری حامیدی ژەنیار ده‌كه‌ن و گروپەكە فراوانتر ده‌كه‌ن.
میوزیكی سەرشەقام، وه‌كو نه‌ریت لەزۆربەی پایتەخت و شارە بەناوبانگەكانی دونیا بونى هەیە، له‌ساڵانى رابردووش له‌شارى سلێمانى له‌هه‌مان رۆژى هه‌فته‌دا میوزیكی سەرشەقام به‌ڕێوه‌چووه.