Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 13/10

- لە رۆژى 13/10/1822 ئەنتۆنیۆ کانوڤا (Antonio Canova)، نیگارکێشى ئیتاڵى لە تەمەنى (64) ساڵى لەشارى بوندوقیە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/11/1757 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/10/1899 فوئاد شەفیق، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 2/9/1964 لە تەمەنى (64) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1937 تاکو ساڵى 1963 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/10/1919 کارل گیلوروپ (Karl Adolph Gjellerup)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى دانیمارکى لە تەمەنى (62) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 2/6/1857 لە دایکبووە، لە ساڵى 1917 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 13/10/1926 شوریدە شیرازى، شاعیرى ئێرانى لە تەمەنى (67) ساڵى لەشارى شیراز کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1859 لە شارى شیراز لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/10/1934 جاک کۆلفین (Jack Colvin)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى لیندون لە دایکبووە، لە رۆژى 1/12/2005 لە تەمەنى (71) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە باکورى هۆلیود کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 13/10/1935 عەبدولڕەزاق حەمامى، دەرهێنەرى تونسى لە شارى قەیرەوان لە دایکبووە، لە رۆژى 31/10/2012 لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى تونس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 13/10/1938 ناهیدە رماح، ژنە ئەکتەرى عێراقى لە دایکبووە، لە رۆژى 22/3/2017 لە تەمەنى (78) ساڵى لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1956 تاکو ساڵى 1974 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/10/1941 جەعفەر ماملێ (جەعفەر سەعید ماملێ)، گۆرانیبێژى رۆژهەڵاتى کوردستان لە شارى مەهاباد لە دایکبووە، له‌ رۆژى 17/2/2020 له‌ ته‌مه‌نى (79) ساڵى بە نەخۆشی لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کردووە، برای هونەرمەندی ناوداری کورد محەممەد ماملێ بووه‌، لە ساڵی 1992 لەگەڵ هەندێک لە هونەرمەندانی باشووری کوردستان، بەرهەمی (فرمێسکی شەو)ی لە شاری مەهاباد تۆمار کردووه.

- لە رۆژى 13/10/1948 نەسرەت فاتح عەلى خان (Nusrat Fateh Ali Khan)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى پاکستانى لە شارى فەیسەڵ ئاباد له‌ دایکبووە، لە رۆژى 16/8/1997 لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1965 تاکو ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/10/1950 محەمەد تەها سەماوى، شاعیر و ئەدیبى عێراقى لە تەمەنى (74) ساڵى لەشارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/1/1876 لە شارى سەماوە لەدایکبووە.

- لە رۆژى 13/10/1964 هودا خەتیب، ژنە ئەکتەرى ئیماراتى لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/10/1967 کایت والش (Kate Walsh)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى سان جوسیە لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/10/1968 بى بینادێرت (Bea Benaderet)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (62) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/4/1906 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژۆى 13/10/1971 ساچا بارون کۆهین (Sacha Baron Cohen)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/10/1980 ئاشانتى (ئەشانتى شیکویا دۆگڵاس - Ashanti Shequoiya Dougla)، ژنە گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/10/1995 پارک جیمین (Park Jimin)، گۆرانیبێژى کۆریاى باشوور لە شارى بۆسان لە دایکبووە، لە ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە