sHEX_SALAM.jpg

بەرھەمەکانی شێخ سەلام و گەوھەری یەکتا

گوڵزار حەمە فەرەج

ئەی وەتەن مژدەم بەرێ مەشغوڵی عیلمە میللەتت
رۆژو شەوتەحسیل ئەکەن وردو درشتی  یٔومەتت

شێخ سەلامی عازەبانی شاعیرو نوسەر و وەرگێری بەتوانا خاوەنی رێبازێکی نوێ و شێوە«سەبک»ێکی تایبەت بە خۆی ھەبوە زمانێکی سادەو رەوان و ، بیرێکی رەوان وردو راستگۆی لەدەربریندا ھەبوە، سەلام خاوەن شێوازی ریالیزمییە و ئاوێتە کردنی بەو بیرە رۆمانتیکی ئامێزەو ، دارشتنی بەو بیرە پێشکەوتو خوازەو بەکارھێنانی وشەی پەتی کوردی کە وشەی کلاسیک سەرو روخساری زۆربەی نوسینەکانی گرتبو، لەئەدەبی کوردییا لە کوردستانی عێراق یەکەم نوسەری دراماو شانۆ ھەر سەلام بوە، بەناوبانگ ترینیان جولەکەی کۆڵگێر، قوتابخانەی کوردوستان و ، نەمەنە و نەھۆقە و، جگەلە پەخشان وجۆرەھای تر لەنوسینی  یٔەدەبی،جگە لە دیققەتی تەرجەمە کردنی لەبواری فارسی و عەرەبیشدا،کەدەگاتە رادەی حەرفییەت لەزۆربەی زۆری وەرگێردراوەکانیدا.

سەلام لایەنگیرو پاڵپشتی تێکەڵاوبونی کولتوری"سەقافەتی گەلان بوەو ، ئەیزانی کە ئەو توراسە گەورەییەی مرۆڤ و مرۆڤایەتی لە کوێوە ھاتوە ،یەکەم کەس بوەو کەسیشی  لەپێش نەبوە بۆھەوڵدان لە پێناو گەیاندنی سەقافەتی میللەتان، ئەویش لەرێگای وەرگێرانی بەرھەمی چەن زانایەکی دیار و نزیک بە سەقافەتی خۆمان ، ھەڵبژاردەی سەلام بەرھەمی فەیلەسوف و زانای رۆژھەڵات خەییام بو ، کەچوارینەکانی لەدونیا دەنگی دابوەوەو کاکڵەی بیرو بۆچونی ئەو زاتە زاناو ناودارە بوو..

لەمێژوی ئەدەبی کوردیدا سەلام چوارینەکانی لە فارسیەوە وەرگێرا و کردی بەدیاری بۆ خوێنەرانی کورد، ھەروەھا ھەر لەفارسیەوە چوارینەکانی «نەخەعیش» ی وەرگێردراوە، سەلام جگە لەفارسی عەرەبی و تورکی عوسمانیشدا زۆر بەتوانا بوە ، سەلام ، ساڵێک پێش کامیران بەدرخانەوە، یان دەکرێ ھەردوکیان لەھەمان کاتداچوارینەکانی خەییامیان بەپێی شێوەو شێوازی  تایبەتی خۆیان وەرگێراوە،  ئەمەش بریتیە لە دەستنوسێک  سەرەتاو کۆتایی تەواوە ،سەلام بۆ چوارینەکانی خەییام کارێکی تری ئەنجام داوە ، یان باشترە بڵێین لەپەراوێزێکدا  دوکاری گرنگی ئەنجام داوە یەکێکیان خستنە روی ناوەرۆک  و مەفھوم ،یان لێچونی بیرو بۆچونی شیعری شاعیرانی ھاوسەردەم و دوای خەییام یان لەنەتەوەو  میللەتانی تری وەک کوردو عەرەب ،ھەر لە زمانی سەلام خۆیەوە ئەڵێ سەرم سوڕ ئەما کە ئەم چەن چوار خشتەکییە بۆ بە چوار قوڕنەی  دونیا بڵاو بۆتەوەو بۆ ھەمو زمانێک ترجەمە یٔەکرێت ،زۆر لام گران بو کە یٔەم روباعیاتانە تەرجومە نەکرێ ، چونکە یٔەم چوار خشتەکیانە گەوھەرێکی یەکیا لە خەزێنەی یٔەدەبیاتی یٔێراندا ، کە زەمانێکی زۆر بو لەناو بەحری بێ پایانی بێموبالاتی ، وەیان بێ کەسیدا وا  ژێر کەوتبوو دۆزرایەوە بەپرشنگھاویشتنی کەوتە سەر زەوی و وەدەست گەرا،، نمونەیک لە چوارینەکان ،بەپیری عەشقت سەری خستمە داو  یٔەی من لەکوێی و شەرابی بەد ناو  جانانە تۆبەی عەقڵی شکاندم  کراسی سەبرم لەت لەت و دڕاو ،، سەلام بەشداری لەشەری نیسان 1931و لەشەری «ئاوباریک» و لەشەرەکانی بەردەرکی  سەرا بەشداری کردوە  وەک جەنگاوەرێکی کاریگەر بە تفەنگێکی ماوزەری تەیارە شکێنەوە،جار جار کە شێخ مەحمودی نەمر سەردانی  سەلامی  ئەکرد ئەحواڵی ئەو تفەنگەی ئەپرسی و کەبەھۆیەوە دو بە دو لە چەندبەسەر ھاتێکی زەحمەتدا رزگاریان  بوە ،شێخی نەمر دەیگوت سەلام تەیارە شکێنەکە بێنە با زیارەتی بکەم، بەبەراوردێکی جوان ، سەلام داوا لەمیللەتەکەی ئەکات ئەزمونی ئەورپا بکەن و بیکەن بە نمونە ، کە چۆن پاش زاڵبون بەسەر کۆت و بەندی بیرکۆن ونەھێشتنی ئەو ئامرازی ترساندن و چەوساندنەوەیەو ھێشتنەوەی یٔەو کاتەی خەڵک لە ژێر باری قورسی تاریکی وجەھالەت و سەرفراز بون و رویان کردە جیھانی پێشکەوتو.


ئەم بابەتە 70 جار خوێندراوەتەوە