چیرۆکی شەڕی نێوان پۆلیسى عێراقى و داعش دهكرێت به فیلمێكى سینهمایى و لە نێتفلێکس نمایش دەکرێت.
دواى ئهوهى چیرۆکی شەڕی نێوان پۆلیسە عێراقییەکان و داعش لە رۆژنامەی نیۆرک تایمز بڵاوکرایهوه، ههر زوو چیرۆکەکە سەرنجی (جو رۆسۆ) پڕۆدیوسەری راکێشاوە و دواى خوێندنهوهى چیرۆكهكهش بۆ ڕووداوهكانى ناوى گریاوه و دواتر بڕیاری داوە بیكاته فیلمێكى سینهمایى.
فیلمى موسڵ، له چیرۆکێکی راستەقینەوە وەرگیراوە، و باس لە روبەڕوبونەوەی هێزێکی پۆلیسی عێراقی دەکات لەگەڵ داعش لە پێناو رزگارکردنی شارەکەیان، ماسیو ماکاناهان بە بەشداری چهند دەرهێنەرێكى عێراقى کاری بۆ كردووه.
فیلمەکە بە زمانی عەرەبی و بە دیالێکتی عێراقی دەبێت و یەکەم فیلمی جیهانی دەبێت کە لە نێتفلێکس نمایش دەکرێت.