Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 14/10

- لە رۆژى 14/10/1968 سۆسه‌ن میخائیل، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سوری لە شارى حەمس لە سوریا لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 14/10/1893 لیلیان گیش (Lillian Gish)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى سپرینگفلیدى ویلایەتى ئۆهایۆ لەدایکبووە، لە رۆژى 27/2/1993 لە تەمەنى (99) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1912 تاکو ساڵى 1987 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 14/10/1927 روجەر مۆر ( Roger Moore)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى لەندەن لەدایکبووە، لە رۆژى 23/5/2017 لە تەمەنى (90) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى کرانز مۆنتانا لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1945 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 14/10/1928 نازک (هبە مدقە حسێنى)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى لوبنانى، كه‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانى له‌ میسر ئه‌نجامداوه‌ لەدایکبووە، لە رۆژى 26/3/1999 لە تەمەنى (70) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 14/10/1939 محەمەد رازى، دەرهێنەرى میسرى لەدایکبووە، لە رۆژى 11/10/2017 لە تەمەنى (78) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 14/10/1940 کلیف ریچارد (Cliff Richard)، گۆرانیبێژى بەریتانى لەدایکبووە، لە ساڵى 1945 تاکو ساڵى 1958بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 14/10/1955 کیتشى ئەوکۆ، ئاوازدانەرى یابانى لەشارى شیگا لەدایکبووە، لە ساڵى 1945 تاکو ساڵى 1982بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 14/10/1964 دیڤید کاى (David Kaye)، ئەکتەرى کەنەدى لە شارى ئۆنتاریۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/10/1978 ئەشر (Usher)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى دالاس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/10/1932 ئەحمەد شەوقى، شاعیرى میسرى لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/10/1868 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/10/2016 فاروق شوشە، شاعیر و ئەدیبى میسرى لە تەمەنى (80) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/1/1936 لە شارى دمیات لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/10/2018 عەبدولعەزیز جاسم، ئەکتەرى قەتەڕى لە تەمەنى (61) ساڵى لە شارى بانکۆک لە تایلەند کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/2/1957 لە دوحە لەدایکبووە، لە ساڵى 1977 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە