لەژیر دروشمی (شازادەی عەرشی عیشق)، له شارى هه‌ڵه‌بجه دیداری تاهیر بەگی جاف به‌ڕێوه‌چوو.
له رۆژى دووشەممە 12/10/2020 لە هۆڵی بۆنه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، لەژیر دروشمی (شازادەی عەرشی عیشق)، له شارى هه‌ڵه‌بجه دیداری تاهیر بەگی جاف به‌ڕێوه‌چوو، له دوو رۆژى دیداره‌كه‌دا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شاعیره‌وه پیشكه‌ش كران.
تاهیر بەگی جاف له‌چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واوى: تاهیر وەسمان حەمە پاشا کەیخوسرەو بەگی جاف.
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر
- له ساڵى 1875 له شارى هه‌ڵه‌بجه له دایكبووه.
- برای ئه‌حمه‌د موختار جاف و كوڕى عادیله خانم قادر بەگی ساحێبقڕان بووه.
- له ساڵى 1882 له ته‌مه‌نى (7) ساڵى لە شارى ھەڵەبجە خراوەتە بەر خوێندن.
- زمانه‌كانى تورکی، عەرەبی و فارسی زانیوه.
- مێجه‌رسۆن بەناوی (غولام حسێنی شیرازی) لە ماڵه‌كه‌ى ئه‌ودا خۆى كردبوو به‌خزمه‌تكار
- چەند ساڵێك پێش دەستپێکردنی جەنگی یەکەمی جیھانی بۆى ده‌ركه‌وتبوو، كه مێجه‌رسۆن ئینگلیزە، بۆیه داواى لێكردووه به‌زوترین کات ناوچەکە جێ بھێڵێ.
- کاتێک باوکی لە ژیاندا بووە، داوای لێكردووه ببێتە حوکمداری شارۆچکەی (سەید سادق)، بەڵام بەوە ڕازی نەبووە و ڕەتیکردۆتەوە.
- له دیوه‌خانى خۆیاندا کۆڕی شیعری و ئەدەبی سازکردووە و شاعیر و ئەدیبانی ئەوسەردەمەی كۆكردونه‌ته‌وه.
- ئەگەرچی شیعرەکانی کەمن بەڵام كاریگه‌رن و تاكو ئێستاكه ده‌وترێنه‌وه.
- خاوه‌نى دیوانێكى شیعریه به‌ناوى تاهیر بەگی جاف شاعیرى دڵ ته‌ڕو شیرین زمان له کۆکردنەوەو ئامادەکردنی (حسێن گۆران).
- له ساڵى 1918 له ته‌مه‌نى (43) ساڵى له شارى هه‌ڵه‌بجه كۆچى دوایى كردووه و له گوندى عه‌بابه‌یلێ بەخاکسپێردراوه.