Farhad_pirbal.jpg

د. فه‌رهاد پیرباڵ، له‌ بەشی شانۆ و سینەما ده‌ستبه‌كاربویه‌وه‌

د. فه‌رهاد پیرباڵ وه‌كو مامۆستا له‌ بەشی شانۆ و سینەماى کۆلیژی هونەرەجوانەکانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستبه‌كاربویه‌وه‌.

د. فه‌رهاد پیرباڵ شاعیر، رۆماننوس، چیرۆكنوس، شانۆنوس، نیگاركێش، ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى دواى چه‌ند ساڵ دابڕان له‌ كارى مامۆستایه‌تى جارێكى دیكه‌ وه‌كو مامۆستا ده‌ستبه‌كاربویه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ ه‌ىكو مامۆستاى كۆلێژى هونه‌ره‌ جوانه‌كان له‌سه‌ر میلاكى به‌شى شانۆ و سینه‌ما ده‌ستبه‌كاربۆته‌وه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م ده‌ستبه‌كاربونه‌ نوسیویه‌تى: "لە دانماڕکەوە چوومە پۆڵەندا زەمالەیەکی خوێندکارانی شیووعیم بە 250$ کڕی بۆ خوێندنی 4ساڵ لە بەشی سینەما. بە تەلەفۆن مژدەم دایە باوکم: دەخوێنم. پرسی لە چی دەخوێنی؟ گوتم سینەما. هاواریکرد: کوڕم بەخۆمان بووینە سینەما، لە شتێکی تر بخوێن".

بۆ زانینى زانیارى له‌سه‌ر ژیانى د. فه‌رهاد پیرباڵ كلیك لێره‌ بكه‌.


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە