به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/10/2020 مه‌حمود یاسین ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی میسر له ته‌مه‌نی (79) ساڵى كۆچی دوایی كرد.
ئه‌كته‌ر و نوسهرى میسرى عه‌مرو مه‌حمود یاسین، كوڕى كۆچكردوو له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌واڵى كۆچى دوایى باوكى بڵاوكرده‌وه.
مه‌حمود یاسین ماوه‌یه‌كی زۆر بو به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌یناڵاند، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردبوو له ساڵى 2014 له كارى هونه‌رى دروبكه‌وێته‌وه تاكو ئه‌مڕۆ كۆچى دوایى كرد، واشبڕیاره رۆژى پێنجشه‌ممه 15/10/2020 له مه‌راسیمێكى شابستهدا به‌خاكبسپێردرێت.
مه‌حمود یاسین له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واوى: مه‌حمود فوئاد مه‌حمود یاسین
- پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر
- له رۆژى 2/6/1941 له شارى پورسه‌عید له دایكبووه.
- له ساڵى 1964 كۆلێژی مافی له زانكۆی قاهیره ته‌واو كردوه.
- له ساڵى 1968 تاكو ساڵى 2014 به‌شدارى له كارى هونه‌ریدا كردووه.
- له شانۆگه‌ریی و فیلم و درامای ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی كاری كردوه.
- به‌هۆی كاره هونه‌رییه‌كانی ناو و ناوبانگی له ده‌ره‌وه‌ى میسریش ده‌ركرد، له كوردستانیش هه‌وادارێكى زۆرى هه‌بووه.
- زیاتر له (50) خه‌ڵاتی له كاروانی هونه‌ریدا وه‌رگرتوه.
- خاوه‌نى كوڕ و كچێكه به‌ناوه‌كانى (عه‌مرو و رانیا)، كه هه‌ردوكیان رێچكه‌ى باوكیان گرتووه و ئه‌كته‌رن.
- له رۆژى 14/10/2020 له ته‌مه‌نى (79) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى قاهیره كۆچى دوایى كردووه.