Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 15/10

- لە رۆژى 15/10/1801 رفاعە تەهتاوى، فه‌یله‌سوف و نوسه‌رى میسرى لە شارى تەهتا لە دایکبووە، لە رۆژى 27/5/1873 لە تەمەنى (71) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/10/1814 میخائیل لیرمنتۆف، رۆماننوس و شاعیرى روسى لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 27/7/1841 لە ته‌مه‌نى (27) ساڵى له‌ روسیاى قەیسەرى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/10/1844 نیتچە (فرێدریچ ویلھڵم نیچە - Friedrich Wilhelm Nietzsche)، فەیلەسوف و شاعیرى ئەڵمانى لە شارى پرۆس لە دایکبووە، لە رۆژى 25/8/1900 لە تەمەنى (55) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى فایمار کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵی ١٨٦٩ بۆ ماوەی (10) ساڵ بووەتە مامۆستا لە زانکۆی بازێل لە بواری وشەناسیى کلاسیکدا، بەهۆى نەخۆشیەوە وازى لەمامۆستایەتى زانکۆ هێناوە، تەنانەت لە هاوڕێکانیشى دوورکەوتۆتەوە و تەنیایى هەڵبژاردووە و بە وڵاتانى (ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا) گەڕاوە، له‌ ساڵى 1856 له‌ ته‌مه‌نى (12) ساڵى شیعرى نوسیووه‌، نوسراوەکانی شێوازی تایبەتی خۆیان ھەیە و وەک نووسراوەکانی تری سەردەمی خۆی نییە، چه‌ندین كتێبى له‌لایه‌ن نوسه‌ران و وه‌رگێڕانى كورد كراوان به‌ كوردى.

- لە رۆژى 15/10/1916 فوئاد زاهیرى، ئاوازدانەر و موزیسیانى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 1/10/1988 لە تەمەنى (71) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/10/1920 ماریۆ پوزۆ (Mario Puzo)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 2/7/1999 لە تەمەنى (78) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە دورگەى لونگ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/10/1926 میشێل فۆکۆ (Michel Foucault)، فەیلەسوفى فەڕەنسى لە شارى بواتیە لە دایکبووە، لە رۆژى 25/6/1984 لە تەمەنى (58) ساڵى بەنەخۆشى ئایدز لەشارى پاریس کۆچى دوایى کردووە. نوسینەکانی لە چوارچێوەی بابەتەکانی مێژووی هزر، ئیپستمۆلۆجی، ئاکار، فەلسەفەی سیاسی و فەلسەفەی ئەدەبە و کاریگەرە بە ئالتوسێر، فرۆید، هیگڵ، هایدیگەر، هۆسرڵ، کانت، مارکس، مێرلۆ پۆنتی، نیتچە و سارتەر، هەروەها کاریگەریی کردۆتە سەر ئێدوارد سەعید، پیەر بۆردیۆ، دۆلۆز، ئاگامبێن، گرنگترین کتێبەکانى بریتین لە مێژووی شێتی، مێژووی سێکسوالیتی، ریزبەندی شتەکان، ئارکیۆلۆجیای زانین، لە دایکبوونی کلینیک، زانین و دەسەڵات .....هتد. یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی فۆکۆ، تەرخانکردنی لێکۆڵینەوەکانیەتی بۆ ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵگادا پەراوێزخراون و بە کەیل و کورت دادەنرێن، لەوانە: شێت، بکوژ، هاوڕەگەزباز، نێرەموک، نەخۆشی دەروونی، زیندانی...هتد، فۆکۆ دەیەوێت ئەم پەراوێزخراو و بەندکراوانە بهێنێتە قسە و لەو دۆخی چەوساندنەوەیە ڕزگاریان بکات و دەرفەتێکیان بۆ بڕەخسێنێت تاوەکو خاوەنی ماف و ژیان بن. پێی وایە زانستی دەروونی و پزیشکی بە یارمەتی کۆمەڵگای بۆرژوازی ئیستیغلالی بوونی مرۆڤیان کردووە و بە بیانوی شێتی و نەخۆشی و ناسروشتی بوونەوە کۆت و بەندیان کردوون و دەیانچەوسێننەوە. فۆکۆ لەو بیرمەندانەیە کە لایەنگری سەرسەختی ڕەخنەیە، پێی وایە هیچ شتێک نیە شایەنی پرسیار و ڕەخنە نەبێت، هەروەها پێناسەی ڕەخنە دەکات بەوەی: بریتییە لە یاخیبوونێکی خۆویستانە و ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی زاڵ.

- لە رۆژى 15/10/1931 حەسەن حسنى (حه‌سه‌ن حوسنى مه‌حمود)، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، له‌ رۆژى 30/5/2020 له‌ ته‌مه‌نى (89) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى دار فوئاد له‌ شارى قاهیره‌ له‌ میسر كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1961 تاكو ساڵى 2020 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/10/1958 مریەم منت حەسان، ژنە گۆرانیبێژى ئیسپانى لە ئیسپانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 22/8/2015 لە تەمەنى (56) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە جەزائیر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1976 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/10/1963 جەمال ردهان، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/10/1964 کول پۆرتەر (Cole Albert Porter)، شانۆنوس و موزیسیان و ئاوازادنه‌ر و شاعیرى گۆرانى و نوسه‌رى ئەمەریکى لە تەمەنى (73) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى سانتا مۆنیکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/6/1891 لە شارى پیرۆ لە ویلایەتى ئیندیانا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/10/1967 عەبدوڵڵا فەزاڵە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و شاعیرى کوێتى لە تەمەنى (65) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1901 لە کوێت لەدایکبووە.

- لە رۆژى 15/10/1975 فاتیمە عەبدولڕەحیم، ژنە ئەکتەرى بەحرێنى لە شارى محرەق لە بەحرێن دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/10/1976 رامز ئەسوەد، ئەکتەرى سورى لە شارى ترتوس لە سوریا لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/10/1981 سۆفیا مەریخ، ژنە گۆرانیبێژى مەغریبى لە شارى دار بەیزا لە مەغریب لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/10/1982 ئەلفت عومەر، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/10/1986 لى دونگهى، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى کۆرى لە شارى مۆکبۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/10/1997 هانم محه‌مه‌د، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (75) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/5/1932 لە دایکبووە، لە ساڵى 1970 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/10/2018 ئەحمەد وارس، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/10/1947 لەدایکبووە.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە