میشێل فۆکۆ (Michel Foucault)، فەیلەسوف و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و سیناریۆنوس و نوسه‌ر و ئهكادیمیستى فەڕەنسى، له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ لە رۆژى 15/10/1926 لە شارى پواتیە لە فه‌ڕه‌نسا له دایکبووە.
له ساڵى 1952 بڕوانامه‌ى دەرونناسی وەرگرتوه و لە نەخۆشخانە دەرونییەکان سەرقاڵی کارکردن بووه، له ساڵی 1966 بڕوانامه‌ى دکتۆرای لەبواری فه‌لسه‌فه وەرگرتوە، لە ساڵی 1970 بوه‌ته سەرۆکی بەشی مێژووی بیرۆکەکانی زانکۆی باوەڕپێکراو کۆلیژی دوھەمی فەرەنسا.
نوسینەکانی لە چوارچێوەی بابەتەکانی مێژووی هزر، ئیپستمۆلۆجی، ئاکار، فەلسەفەی سیاسی و فەلسەفەی ئەدەبە، کاریگەرە بە ئالتوسێر، فرۆید، هیگڵ، هایدیگەر، هۆسرڵ، کانت، مارکس، مێرلۆ پۆنتی، نیتچە و سارتەر، هه‌روه‌ها کاریگەریی کردۆتە سەر ئێدوارد سەعید، پیەر بۆردیۆ، دۆلۆز، ئاگامبێن.
یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی فۆکۆ، تەرخانکردنی لێکۆڵینەوەکانیەتی بۆ ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵگادا پەراوێزخراون و بە کەیل و کورت دادەنرێن، لەوانە: شێت، بکوژ، هاوڕەگەزباز، نێرەموک، نەخۆشی دەروونی، زیندانی...هتد.
فۆکۆ دەیەوێت ئەم پەراوێزخراو و بەندکراوانە بهێنێتە قسە و لەو دۆخی چەوساندنەوەیە ڕزگاریان بکات و دەرفەتێکیان بۆ بڕەخسێنێت تاوەکو خاوەنی ماف و ژیان بن. پێی وایە زانستی دەروونی و پزیشکی بە یارمەتی کۆمەڵگای بۆرژوازی ئیستیغلالی بوونی مرۆڤیان کردووە و بە بیانوی شێتی و نەخۆشی و ناسروشتی بوونەوە کۆت و بەندیان کردوون و دەیانچەوسێننەوە. فۆکۆ لەو بیرمەندانەیە کە لایەنگری سەرسەختی ڕەخنەیە، پێی وایە هیچ شتێک نیە شایەنی پرسیار و ڕەخنە نەبێت، هەروەها پێناسەی ڕەخنە دەکات بەوەی: بریتییە لە یاخیبوونێکی خۆویستانە و ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی زاڵ.
لە رۆژى 25/6/1984 لە تەمەنى (58) ساڵى بەنەخۆشى ئایدز لەشارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.
گرنگترین کتێبەکانى بریتین لە:
مێژووی شێتی له چه‌رخى كلاسیك‌دا، ئارام ئەمین شوانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى.
وشه‌كان و شته‌كان، ئارام ئەمین شوانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى.
ڕەخنە چیە؟، فاتح سەعیدی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى.
ڕیزبەندیى گوتار، دانا شوانى و هاوار محەمەد، وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى.
دەبێ بەرگری لە کۆمەڵگا بکرێت، ئارام ئەمین شوانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى.
مێژووی سێکسوالیتە، كاوه ده‌ستوره وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى.
ڕۆشنگەری و شۆڕش لای کانت، رێبێن ره‌سوڵ ئیسماعیل، وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى.
وشەکان و تابلۆکان، هاوار محەمەد، وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى.
مێژووی سێکسوالیتی.
ریزبەندی شتەکان.
ئارکیۆلۆجیای زانین.
لە دایکبوونی کلینیک.
زانین و دەسەڵات.
هه‌روه‌ها چه‌ند كتێبێك له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مى فۆكۆ به كوردى نوسراون و هه‌ندێكیشیان كراون به كوردى، له‌وانه:
زانین و دەسەڵات، له نوسینى کەمال میراودەلی.
فەیلەسوفی هۆڵی هەشتەم، له نوسینى هاشم ساڵح، وه‌رگێڕانى هەڵکەوت عەبدوڵڵا.
ئاشنابوون به فۆكۆ، وه‌رگێڕانى جه‌بار ئه‌حمه‌د.
جیهانى میشێل فۆكۆ، نوسینى كۆمه‌ڵێك نوسه‌ر، وه‌رگێڕانى ئاوات ئه‌حمه‌د سوڵتان.
ئه‌خلاق و به‌رگرى سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ناسینى كاره‌كانى میشێل فۆكۆ، نوسینى مه‌ریوان وریا قانع.
میشێل فۆكۆ، نوسینیعارف دانیالی، وەرگێڕانی سەروان ئەحمەد.