Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 16/10

- لە رۆژى 16/10/1854 ئۆسکار وایلد (Oscar Wilde)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسەرى ئیرلەندى لە شارى دبلن لە دایکبووە، لە رۆژى 30/11/1900 لە ته‌مه‌نى (46) ساڵى له‌ شارى پاریس بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 16/10/1868 ئەحمەد شەوقى، شاعیرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 14/10/1932 لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 16/10/1888 ئەوجین ئۆنیل (Eugene O'Neill)، شانۆنوس و نوسەرى ئەمەریکى لە لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 27/11/1953 لە تەمەنى (65) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى بۆستنکۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1936 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە،

- لە رۆژى 16/10/1923 بێرت کامبفرت (Bert Kaempfert)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى ئەڵمانى لە شارى هامبۆرگ لە دایکبووە، لە رۆژى 21/6/1980 لە تەمەنى (56) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە جەزیرەى میورقە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 16/10/1927 گونتر گراس (Günter Grass)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نیگاركێَشى ئەڵمانى لە دایکبووە، لە رۆژى 13/4/2015 لە تەمەنى (87) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى لۆبیک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1999 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 16/10/1947 دیفید زاکر (David Zucker)، دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى میلواکى ویلایەتى ویسکنسن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/10/1948 هیما مالینى (( Hema Malini)، ژنە ئەکتەرى هیندى لە ویلایەتى تامل نادۆى هیندستان لە دایکبووە، سەرەتا لەلایەن دەرهێنەران رەفز ئەکرایەوە، بەڵام لە ساڵی 1965 یەکەم دەرکەوتنی بەڕۆڵێکی بچووک لەفیلمێکی تامیلی بینى، لە ساڵی 1968 یەکەم دەرکەوتنیشی لەبۆلیوود لەگەڵ راج کاپوور بووه‌.

- لە رۆژى 16/10/1958 تیم رۆبنز (Tim Robbins)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە ویست کۆفیناى شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/10/1967 مەحمود عەبدولعەزیز، گۆرانیبێژى سودانى لە شارى خەرتوم لە دایکبووە، لە رۆژى 17/1/2013 لە تەمەنى (45) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لەشارى عەمان لە ئوردەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1985 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/10/1971 سەعید ئەبوبەکر، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (57) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1913 لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە ساڵى 1938 تاکو ساڵى 1971 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/10/1977 نەجاح مساعید، ژنە شاعیرى ئوردەنى لە شارى مفرەق دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/10/1977 فاتیمە عەبدوڵڵا، ژنە ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/10/1984 شاین وارد (Shayne Ward)، گۆرانیبێژى ئینگلیزى لە مانجستەر لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/10/2011 عومەر حەریرى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (85) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/2/1926 لە دایکبووە، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە