فڕین بەناو خۆڵەمێشدا کارێکی شانۆیی گروپی شانۆی گۆدۆیە و وابڕیارە پاش ماوەیەکی تر لە شاری سلێمانی نمایشبکرێت.
مۆنۆ درامای "فڕین بەناو خۆڵەمێشدا" ئەزموونێکی نوێی "داستان بەرزان"ە وەک دەرهێنان و "گۆران نامیق" وەک ئەکتەر تیایدا بەشدارە.
فڕین بەناو خۆڵەمێشدا_ سەفەری ئەکتەرێکە بەناو خۆڵەمێشی یادەوەری و ئەزموونی خۆیدا و نزیکییەکی هاوتایی هەیە لەگەڵ شانۆیی "دوا ماڵ ئاوایی" نووسەری بەناوبانگی ڕوس ئەنتوان چێخەف. دەرهێنەری کارەکە "داستان بەرزان" بە سایتی گەلاوێژی ڕاگەیاند کە: لە زۆر شوێندا سودمان بینیوە لەو تێکستە وەک و هێڵی گشتی کارەکە، بەڵام وەک تر کارەکە لە ئەسنایی پرۆڤەدا و لە ڕۆژانی پرۆڤەدا دروستبووە وەک تێکست.
دەربارەی کات و شوێنی نمایش ستافی کارەکە ڕایانگەیاند کە پاش ماوەیەکی تر و گەیشتن بەکۆتایی پرۆڤە، کات و شوێنی نمایش ڕادەگەیەنین.