Jamal_Baxtyar.jpg

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ى پێشەوا قازی نازناوى به‌ختیارى پێبه‌خشى كۆچى دوایى كرد

شه‌وه‌ى رابردوو ئه‌و نیگارکێش و خۆشنوسه‌ كورده‌ى به‌شدارى كۆمارى مه‌هابادى كرد و پێشەوا قازی محەمەد نازناوی بەختیاری پێبه‌خشى له‌ ته‌مه‌نى (93) ساڵى كۆچى دوایى كرد.

جەمال بەختیار نیگارکێش و خۆشنوسى كورد، كه‌ ناوى ته‌واوى (جەمال حامید ئەسعەد)ه‌، له‌ ساڵی 1927 لە شارى سلێمانی لە دایکبووە.

له‌ ساڵى 1937 ته‌مه‌نى (7) ساڵى خولیای نیگار کێشانى هه‌بووه‌، لە ساڵى 1940 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه‌ و وێنه‌ى كێشاوه‌، شه‌ش ساڵ دواى ئه‌وه‌ چوه‌ته‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و لە ساڵی 1946 لە کۆماری كوردستان له‌ مەهاباد بەشداری کردوە، پێشەوا قازی محەمەد نازناوی بەختیاری پێده‌به‌خشێت هه‌رئه‌ویش به‌ڵێنى پێداوه‌ له‌ ساڵى 1947 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خوێندكارى دیكه‌ بینێرێت بۆ زانكۆى باكۆ له‌ ئازه‌ربایجان.

لە ساڵی 1957 بوه‌ته‌ ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی سلێمانی، لە ساڵی 1975 کوردستانى جێهێشتووه‌ و روى كردۆته‌ تاراوگه‌ و له‌ ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێ بووه‌، له‌ ئه‌مه‌ریكا سەرۆکی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی کورد بووه‌.

وێنەکانی زیاتر دیمەنی سروشت و ژیانی کوردەواری بووه‌، رەفبق حیلمی زۆر هاوكارى كردووه‌ و پێشانگای بۆ تابلۆكانى كردۆته‌وه‌.

به‌داخه‌وه‌ له‌شه‌وى 15- 16/10/2020 كاژێر (12) شه‌و له‌ ته‌مه‌نى (93) ساڵى له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له‌ ئه‌مه‌ریكا كۆچى دوایى كردووه‌.


ئەم بابەتە 86 جار خوێندراوەتەوە