Arf_qwrbany.jpg

عارف قوربانى، ژیانى مامانەکەی ئەنفالکراوان دەکات به‌ کتێب

کتێبی (نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا) کتێبێکی نوێی نوسەر و ڕۆژنامەنوس (عارف قوربانى)یەو وابڕیارە بەم نزیکانە کاری بڵاوکردنەوەی بۆبکرێت.

نوسەر و ڕۆژنامەنوس (عارف قوربانى) له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین كتێبى به‌ناونیشانى نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا) بڵاوكرده‌وه‌.

نێرگز، چیرۆکی ژنێکی مامانی نێو پرۆسەی ئەنفال و جینۆسایدکردنی کوردە لە یەکێک لە کەمپەکاندا. گێڕانەوەی ورد و تەنیا و پڕشکست و بێتاقەتی نەتەوەیەکە کە لەناو کەمپ و ژێر دار و زنجیری داگیرکەریشدا ئێشتا بیری لە لەدایک بوون کردووەتەوە.

ئەم کتێبە چیرۆکی ئەو ژنە مامانەیە کە لە کەمپی دوز و لەناو ئازاری قامچی و زەبری شەق و ڕق و کینی سەربازانی بەعسدا مامانی ژنە دوگیانەکانی کوردبووە.

عارف قوربانی دەربارەی کارەکە دەڵێت: "نێرگز لە کتێبەکەدا باسی ئەوە دەکات کە سەدان منداڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی لەناویاندا مردوون، هەروەها نەهامەتییەکانی دوای ئەنفال و کرێکاریکردنی ژنانی ئەنفال بۆ بەخێوکردنی مناڵەکانیان بەشێکی دیکەی کتێبەکە دەبێت".

واشبڕیارە پاش بڵاوبونەوەی له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ زمانى كوردى، لەلایەن دوو وەرگێڕەوە بکرێتە ئینگلیزی و زمانەکانه‌كانى دیكه‌.


ئەم بابەتە 212 جار خوێندراوەتەوە