- لە رۆژى 17/10/1697 گیوفانى ئەنتۆنیۆ کەنال (Giovanni Antonio Canal)، نیگاركێشى ئیتاڵى لە شارى بوندوقیە لە دایکبووە، لە رۆژى 19/4/1768 لە تەمەنى (71) ساڵى لەشارى بوندوقیە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 17/10/1915 ئەرسەر میلەر (Arthur Miller)، رۆماننوس و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 10/2/2005 لە تەمەنى (89) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لەشارى روکسیرى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 17/10/1918 ریتا هیوارس (Rita Hayworth)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 14/5/1987 لە تەمەنى (68) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 17/10/1920 مۆنتگۆمرى کلیفت (Montgomery Clift)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ئۆماها لە دایکبووە، لە رۆژى 23/7/1966 لە تەمەنى (45) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1935 تاکو ساڵى 1966 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/10/1926 جولى ئەدامز (Julie Adams)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى واترلۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 3/2/2019 لە تەمەنى (93) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 17/10/1941 مى زیادە، ژنە رۆماننوس و شاعیر و نوسهرى فەڵەستینى لوبنانى لە تەمەنى (55) ساڵى لە نهخۆشخانهى معادى له شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/2/1886 لە شارى ناسرە له فهڵهستین لە دایکبووە، زۆر سهرسامى نوسینهكانى جوبران خەلیل جوبرانى شاعیر و نیگارکێشی لوبنانی بووه، تا وایلێهاتووه زۆرى خۆشویستوه و بۆ ماوهى زیاتر لە بیست ساڵ (37) نامەیان بۆ یهكترى ناردووه بەبێ ئەوەی یەکتر ببینن، چونكه جوبران لە ئەمریکا بوهو ئهویش لە قاهیرە دوور لە بەیەکگەیشتنی جەستەیی و شکلی ئەمان تەنیا بەخۆشەویستی روحی تێکەڵی یەکتر بوو ، دوای ئهوهى جوبران لە رۆژى 10/4/1931 لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى نیۆیۆرک كۆچى دوایى دهكات، ئیتر مهى شێت دهبێت و دهنێردرێته شێتخانه.
- لە رۆژى 17/10/1943 لەیلا عوسمان، ژنە رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوسى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە.
- لە رۆژى 17/10/1968 سلێمان عید، ئەکتەرى میسرى لە شارى جەزیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/10/1968 محەمەد لوتفى، ئەکتەرى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/10/1972 تارکان (Tarkan Tevetoğlu)، گۆرانیبێژى تورکى لە شارى ئیلزى لە ئەڵمانیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 17/10/1972 ئیمینم (EMINEM)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى سانت جۆزیف لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/10/1973 ئینگیبۆرگ باچمان (Ingeborg Bachmann)، ژنه شاعیر و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسەرى نەمساوى لە تەمەنى (47) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/6/1926 لە شارى کلاگفۆرت لە دایکبووە.
- لە رۆژى 17/10/1974 ماسیۆ ماکفادین (Matthew Macfadyen)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە دایکبووە.
- لە رۆژى 17/10/1981 مونیر مراد، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و ئهكتهرى میسرى لە تەمەنى (59) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/1/1922 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 17/10/1982 یوسف وەهبى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/7/1898 لە شارى فیوم لە دایکبووە.
- لە رۆژى 17/10/1984 وەدیع یوسف مەلاعب، شاعیر و نوسهرى لوبنانى لە تەمەنى (70) ساڵى لەشارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1914 لە گوندى بیسورى شارۆچکەى عالیەى شارى جەبەل لوبنان لەدایکبووە.
- لە رۆژى 17/10/1985 باران کەوسەرى، ژنە ئەکتەرى ئێرانى لە شارى تاران لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/10/1986 بەدر لحید، ئەکتەرى سعودى لە شارى درعیە لە دایکبووە، لە ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/10/1993 نیهاد قەلعى، ئەکتەرى سورى له تهمهنى (65) ساڵى بە جهڵتهى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1928 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1957 تاکو ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/10/2004 مەمدوح وافى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (53) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/5/1951 لە گوندى مندرە لە شارى فیوم لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.