نوسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد (سه‌ربه‌ست جیهاد)، كتێبى (كه‌وتنى ده‌وڵه‌تى عوسمانى و ده‌ركه‌وتنى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست) له نوسینى (دێڤید فرۆمكین) ده‌كات به كوردى و بڵاوى ده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكى تایبه‌ت به سایتى گه‌لاوێژ وه‌رگێڕى كتێبه‌كه (سه‌ربه‌ست جیهاد) ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، كه كتێبه‌كه له بڵاوكراوه‌كانى ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى ئاوێره و به‌منزیكانه بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌ش وتى: "مێژووى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م، پڕۆتۆكۆڵهكان و ڕێككه‌وتن و په‌یمانه‌كانى نێوانى وڵاتانى هاوپه‌یمان (به‌ریتانیا و ڕووسیا و فه‌ره‌نسا). به‌زینى ده‌وڵه‌تى عوسمانى و دابهشینى قهڵهمڕهوهكهى له نێوانى وڵاتانى ئیمپریالیستى. لێكه‌وته‌كانى ئه‌و سات و سهودایانهى له‌سه‌ر حیسابى گه‌لانى ناوچه‌كه كراون، به گه‌لى كوردیشه‌وه. لابردنى تێزى كوردستانى سه‌ربه‌خۆ له ئه‌جێندانى كۆنگره‌ى ئاشتى و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ساڵى 1922دا، هه‌روه‌ها پێكهاتنى ده‌وڵه‌تى عیراق له به‌شى عه‌ره‌ب زمانى میزۆپۆتامیا، سووریا و لوبنان و ئوردن له شام و ماندێتى به‌ریتانیا به‌سه‌ر فه‌له‌ستینه‌وه. سه‌وداى نێوانى بنه‌ماڵه‌ى هاشمى و به‌ریتانیا، دانانى فه‌یصه‌ڵ كوڕى حسینى شه‌ریفى مه‌ككه به پاشاى عیراق و عه‌بدوڵاى براى به فه‌رمانڕه‌واى ئوردون. شه‌ڕى مه‌زهه‌بى نێوانى ئال سعود و ئال هاشم و به‌رپابوونى عه‌ره‌بستانى سعودى به‌شێكى گرنگى كتێبه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى وا: "پێكهاتنى توركیاى نوێ له‌سه‌رده‌ستى ئه‌تاتورك، ڕێككه‌وتنى دیارى كردنى سنوور و.. تاد هه‌موو ئه‌و بابهتانهلهو له‌و توێژینه‌وه مێژووییه زانستییه تاوتوێ كراون، كه پشتى به به‌ڵگه‌نامه‌ى ڕه‌سمى وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌ته‌كانى جه‌نگى به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕووسیا به‌ستووه، به ڕێكهوتنى سایكس و پیكۆوه".
سه‌باره‌ت به پێبینیهكانى نوسهرى كتێبه‌كه‌ش ئماژهى بۆ ئه‌وه‌كرد، كه نووسه‌ر پێشبینى كردووه، دابهشینى قه‌ڵه‌مڕه‌وى عوسمانى به پێى تهسوییهى 1922 و پێكهاتنى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كێشهگهلێكى ئه‌وتۆى لێكه‌وتۆته‌وه به ههلچوهشانهوهى جوگرافیاى سیاسى ناوچه‌كه نه‌بێ، كۆتاییان نایه.