رۆمانە نوێیەکەی ماردین ئیبراهیم (دەفتەری پیرانی غەمناک) بڵاو کرایەوە
(دەفتەری پیرانی غەمناک) ڕۆمانێکی نوێی شاعیر و نووسەر "ماردین ئیبراهیم" ە و ناوەندی ڕەهەند چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
(دەفتەری پیرانی غەمناک) سێیەم ڕۆمانی ماردین ئیبراهیم ە پێشتر (خەونی پیاوە ئێرانییەکان) و (کەوتنی بۆرە قەڵا لە حکایەتێکی کۆندا) و (مەرگی مەیمون) ی بڵاوکردووەتەوە.
لە ڕووی ناوەڕۆکەوە ڕۆمانه‌که هاوارێکه به‌ڕووی جیهانی مۆدێرندا هه‌م له‌سه‌ر ئاستی لۆکاڵ هه‌م له‌سه‌ر ئاستی گڵۆباڵ. له‌سه‌ر ئاستی گڵۆباڵ ڕه‌خنه‌گرتنی ئه‌و دیده زاڵه‌ی ناو فه‌زای گشتی، هه‌م فه‌زای مه‌جازی هه‌م واقیعی که مرۆڤه به ساڵاچووه‌کان وه‌کو بوونێکی زیاده و بێ‌نرخ سه‌یر ده‌کات و له‌ئاستی ڕه‌مزی و میتافۆڕدا ژیانییان بێبه‌ها نیشان ده‌دات، له ئاستی لۆکاڵیشدا ڕه‌خنه‌گرتنی ئه‌و چه‌قبه‌ستنه کلتوورییه‌یه که جیهانی ئێمه‌ی گرتۆته‌وه، چه‌قبه‌ستنێک که له شێوه‌ی وه‌همی تازه‌بوونه‌وه‌دا خۆی نیشان ده‌دات، که له ڕاستیدا تازه‌بوونه‌وه‌یه‌کی وه‌همییه به‌ڵام وه‌همێک که به‌ناو ده‌ریایه‌ک له توندوتیژیدا ده‌ڕوات.
ئێستا ئەم ڕۆمانە لە کتێبفرۆشییەکان دەستدەکەوێت.