Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 18/10

- لە رۆژى 18/10/1706 بالدراسار گالوپى (Baldassare Galuppi)، ئاوازدانەرى ئیتاڵى لە دایکبووە، لە رۆژى 3/1/1785 لە تەمەنى (78) ساڵى لە شارى بندوقى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1777 هێنریچ فۆن کلێست (Heinrich von Kleist)، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و شانۆنوس و نوسه‌رى ئەڵمانى لە شارى فرانکفۆرت لە دایکبووە، لە رۆژى 21/11/1811 لە تەمەنى (34) ساڵى له‌ هه‌وڵێكى تیرۆرستى لەشارى بەرلین تیرۆكراوه‌.

- لە رۆژى 18/10/1859 هێنرى برگسۆن (Henri Bergson)، فەیلەسوف و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 4/1/1941 لە تەمەنى (81) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1927 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 18/10/1909 ئەحمەد بەردخان، دەرهێنەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 26/8/1969 لە تەمەنى (59) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1926 چاک بیرى (Chuck Berry)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئەمەریکى لە شارى سانت لویس لە دایکبووە، لە رۆژى 18/3/2017 لە تەمەنى (90) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى سانت چارلز کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1927 جۆرج سی سکۆت (George C. Scott)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە دایکبووە، لە رۆژى 22/9/1999 لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1944 عائیشە ئیبراهیم، ژنە ئەکتەری کوێتی لە ناوچەى قبلەى کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 17/9/1992 لە تەمەنى (47) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووه‌، لە ساڵى 1963 تاكو ساڵى 1992 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1945 هوارد شۆر (Howard Shore)، موزیسیانى کەنەدى لە شارى ئۆنتاریۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1947 ئەحمەد وارس، ئەکتەرى میسرى لەدایکبووە، لە رۆژى 15/10/2018 لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1950 ئەوم پورى (Om Puri)، ئەکتەرى هیندى لە شارى ئەمبالا لە هندستان لە دایکبووە، لە رۆژى 6/1/2017 لە تەمەنى (66) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى مۆمباى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1960 جاک کلود ڤان دام (Jean-Claude Van Damme)، ئەکتەرى بەلجیکى لە شارى بڕۆکسل لە دایکبووە، لە ساڵى 1976 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1977 حوریە فرگلى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى ئیمارات لە دایکبووە، لە ساڵى 2010 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1978 نەوال محەمەد، ژنە ئەکتەرى سعودى لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1979 نى یو (Ne-Yo)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى کامدن لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 دەستى بەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1984 فریدا پینتۆ (Freida Pinto)، ژنە ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە دایکبووە، لە ساڵى 2009 خەڵاتە ئۆسکارى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 18/10/1985 رشا تەقى، ژنە ئەکتەرى لوبنانى کە کارە هونەرییەکانى لە سوریا ئەنجامدەدا لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1987 زاک ئیفرۆن (ZacEfron)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى سان لویس ئۆبیسپۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/10/1990 کارلى شرودر (Carly Schroeder)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ڤالپاراسیۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/10/1991 تایلەر پۆسى (Tyler Posey)، ئەکتەر و موزیسیانى ئەمەریکى لە شارى سانتا مۆنیکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/10/2014 حارس تەها ئه‌لراوى، شاعیر و نوسه‌رى عێراقى لە تەمەنى (85) ساڵى لە ئەبوزەبى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1929 لە شارى بەغداد لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/10/2015 جەمال غیتانى، رۆماننوس و نوسه‌رى میسرى لە تەمەنى (70) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/5/1945 لە شارى سوهاج لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 18/10/2019 حەمە سدیقی محامی، هونەرمەند و نووسەر و شانۆکاری دێرینی شارى سلێمانی لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی نزیک فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کۆچى دوایى کرد، یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانى شارى سلێمانى لە بوارى شیعر و ئەدەب و شانۆدا جێپەنجەى دیار بووە و خزمەتى زۆرى بوارى ئەدەبى و هونەرى کردووە، نوسەری شانۆیی دیارى (کێچ) و چەندین شانۆی ترە، ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد مەڵبەندی گشتی سلێمانی بووە و لە ژیانی ئەدەبی و رووناکبیری خۆیدا چەندین نوسین و وەرگێڕانی هەیە و لە ساڵانى چل و پەنجاکانی سەدەی رابردووشدا وەک ئەکتەر بەشداری چەندین شانۆیی کردووە، زیاتر لە (25) ساڵ لەدەرەوەی وڵات ژیاوه‌ سەرەتا لە سویسراو دواتر لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە، لەساڵی 2000 نامەیەکی بۆ پاپای فاتیکان ناردوە و پێشنیاری کردووە، کە ساڵی 2000 ببێتە ساڵی دیالۆگی پێکەوە ژیان و کۆتایی هێنان بە پەراوێزکردنی کورد و مافەکانی.


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە