جارێكى دیكه هه‌واڵى كۆچى دوایى هونه‌رمه‌ندى سورى جۆرج وسوف بڵاوده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش ناچاره وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه بداته‌وه و داوا له میدیاكان بكات كه واز له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره هه‌واڵانه بهێنن، ترسیشى هه‌یه ئه‌گه‌ر بمرێت كه‌س باوه‌ڕ به مردنى نه‌كات.
دەنگۆکان دەربارەی مردنی جۆرج وەسوف بەردەوامە و هەر جارە و بەشێوازێک دەربارەی تەندروستی و هەواڵی مەرگی بڵاودەکرێتەوە، لەمبارەیەوە لە چاوپێکەوتنێکی نوێ‌دا دەڵێت: "بە هیچ جۆرێک رێگا نادەم بکەومە ژێر کاریگەری ئەم دەنگۆیانەوە، بەڵام ئەمانە هەموو پلانگێری ئەو کەسانەن رقیان لە منە".
هه‌روه‌ها وتوشیهتى: "زۆر رقم لەو دەنگۆیانە دەبێتەوە کە بڵاودەبێتەوە، هیوادارم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێش ئەوەی هەر شتێک بڵاوبکەنەوە لە راستیەکەی دڵنیاببنەوە".
هاوکات جۆرج وسوف باس لەوە دەکات هێندە دەنگۆی مردنی بڵاوکراوەتەوە، دەترسێت بەڕاستی بمرێت و کەس بڕوا بە هەواڵی مەرگی نەکات، بۆیه داواى كردووه كه واز له‌و خوه و هه‌واڵى مردنى ئه‌و بهێنن.
هه‌روه‌ها له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ یه‌كێك له‌كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌كانى میسر وتویهتى: "خوا لێخۆشبووتان له‌گه‌ڵدایه جۆرج وسوف".
جۆرج وسوف، گۆرانیبێژى سورى، لە رۆژى 23/12/1961 لە کفرونى شارى ترتوس لە دایکبووە، له ساڵى 1976 به‌شدارى له كارى هونه‌ریدا كردووه، خاوەنی زیاتر لە (30) ئەلبومی گۆرانیە، ھەوادارێکی زۆری ھەیە لەسەرتاسەری جیھان.