Hama_sdiq.jpg

له‌ یه‌كه‌مین ساڵڕۆژى كۆچى دوایى نوسەری شانۆیی (کێچ)دا

ساڵێك به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ، له‌ رۆژى 18/10/2019 هونەرمەند و نووسەر و شانۆکاری دێرینی شارى سلێمانی حەمە سدیقی محامی لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی نزیک فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کۆچى دوایى کرد.

حەمە سدیقی محامی، یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانى شارى سلێمانى لە بوارى شیعر و ئەدەب و شانۆدا جێبەجەى دیار بووە و خزمەتى زۆرى بوارى ئەدەبى و هونەرى کردووە، نوسەری نوسەر و سیناریستی چیرۆکە تەمسیلییەکانی ( کێچ، بلیت و زاوا ) و چەندین تەمسیلیی و شانۆیی ساڵانی شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بووە .

ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد مەڵبەندی گشتی سلێمانی بووە و لە ژیانی ئەدەبی و رووناکبیری خۆیدا چەندین نوسین و وەرگێڕانی هەیە و لە ساڵانى لەچل و پەنجاکانی سەدەی رابردووشدا وەک ئەکتەر بەشداری چەندین شانۆیی کردووە، زیاتر لە 25 ساڵە لەدەرەوەی وڵات سەرەتا لە سویسراو دواتر لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە.

لەساڵی 2000 نامەیەکی بۆ پاپای فاتیکان ناردوە و پێشنیاری کردووە، کە ساڵی 2000 ببێتە ساڵی دیالۆگی پێکەوە ژیان و کۆتایی هێنان بە پەراوێزکردنی کورد و مافەکانی.


ئەم بابەتە 288 جار خوێندراوەتەوە