Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 19/10

- لە رۆژى 19/10/1433 فیسینوس (Marsilius Ficinus)، شاعیر و فەیلەسوف و نوسه‌رى ئیتاڵى لە دایکبووە، لە رۆژى 1/10/1499 مارسیلیو لە تەمەنى (65) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/10/1745 جۆناسان سویفت (Jonathan Swift)، شاعیر و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى ئیرلەندى لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى دبلن لە ئیرلەندا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/11/1667 لە شارى دبلن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/10/1862 ئۆگست لومییر (Auguste Marie Louis Nicolas)، ده‌رهێنه‌رى فەڕەنسى لە شارى بیزنسون لە دایکبووە، لە رۆژى 10/4/1954 له‌ ته‌مه‌نى (92) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/10/1882 ئۆمبرتۆ بوکیونى (Umberto Boccioni)، نیگاركێشى ئیتاڵى لە شارى ریگیۆ کالابریا لە دایکبووە، لە رۆژى 17/8/1916 لە تەمەنى (34) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى فیرۆنا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/10/1899 میگل ئەنگل ئەستۆریاس (Miguel Ángel Asturias)، شاعیر و نوسه‌رى گواتیمالاى لە شارى گواتیمالا لە دایکبووە، لە رۆژى 9/6/1974 لە تەمەنى (74) ساڵى لەشارى مەدرید کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1967 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 19/10/1910 فەرید ئەتڕەش، گۆرانیبێژى سورى/ میسرى لە شارى سویدا لە سوریا لە دایکبووە، لە رۆژى 26/12/1974 لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى بەیروت لە لوبنان کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1934 تاکو ساڵى 1974 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/10/1936 لو شون، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و رەخنەگرى ئەدەبى سینى لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى شانگاهاى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/9/1881 لە شاوکسینجى شارى جیجانگ لە سین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/10/1940 مایکڵ گامبۆن (Michael Gambon)، ئەکتەرى بەریتانى لە ئیرله‌ندا له‌ دایکبووە.

- لە رۆژى 19/10/1944 زیاد مولوى، ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 10/5/1997 لە تەمەنى (52) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/10/1945 جۆن لیسگۆ (John Lithgow)، ئەکتەر و موزیسیانى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/10/1966 جۆن فافرۆ (Jon Favreau)، ئه‌كته‌ر و دەرهێنەر و سینانریۆنوس و نوسه‌رى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/10/1967 یوکو سیمومۆرا ( Youko Shimomura)، ژنە ئاوازدانەرى یابانى لە شارى هیوگۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/10/1969 سەبرى عیاد، ئەکتەرى لیبى له‌ ته‌مه‌نى (53) ساڵى له‌ شارى ته‌رابلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/3/1916 لە جنزور رۆژئاواى شارى ته‌رابلوس له‌ دایکبووە.

- لە رۆژى 19/10/1977 تامر حسنى، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/10/1986 نیازى مستەفا، دەرهێنەرى میسرى به‌نه‌ژاد سودانى لە تەمەنى (74) ساڵى لە گەڕەکى دقى لە شارى جیزە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/11/1911 لە شارى ئەسویت لە دایکبووە، لە ساڵى 1935 تاکو ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/10/2010 غانم ساڵح، ئەکتەرى کوێتى لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لەشارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/3/1943 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/10/2012 هەنا عەبدولفەتاح، ئەکتەر و دەرهێنەرى میسرى لە تەمەنى (70) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/12/1941 لە دایکبووە، لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/10/2015 عامر سبیعى، ئەکتەرى سورى لە تەمەنى (57) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە نەخۆشخانە لە شارى جەزیرەى میسر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1958 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1977 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/10/2018 تۆفیق عشا، ئەکتەرى سورى لە تەمەنى (70) ساڵى لەشارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/2/1948 لە شارى بەیروت لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە