Saqi.jpg

سۆزانییش واتا گیان دەبەخشێت بە..

ناوەندى باڵندە، به‌مزوانه‌ كتێبى (سۆزانییش واتا گیان دەبەخشێت بە..) چاپده‌كات.

وابڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ ناوەندى باڵندە كتێبى (سۆزانییش واتا گیان دەبەخشێت بە..) له‌ نوسینى ساقی قەهرەمان و وه‌رگێڕانى (بەڕۆژ ئاکرەیی) چاپ و بڵاوبكاته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ شاعیر و نوسه‌رى كوردى (شاڵاو حه‌بیبه‌) له‌واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى: " ساقی شاعیرێکی زمانتێکشکێن و دەنگناسە. بەبێ ئەوەی لە واتا دوور بکەوێتەوە زمانی دیکەی تاقی کردووەتەوە و شیعری باش و مرۆڤانەی پێ نووسیوە".

ناوەندی باڵندە، ناوەندێکی ئەدەبیی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ دەزگا و ڕێکخراوێکی حکوومی و ناحکوومی نییە. کارەکانی خۆی لە شیعردا چڕ دەکاتەوە. کاری سەرەکیی ئەم ناوەندە لە ”ماڵپەڕی باڵندە“ و چاپی کتێبی شیعرـدا دەبێت، کە ماڵپەڕەکە بۆ وەرگێڕانی شیعری جیهانە بۆ سەر زمانی کوردی، هەروەها، بە پێی توانا، وەرگێڕانی شیعری کوردی بۆ زمانانی دیکە. لە پاڵ ئەمەیشدا بڵاوکردنەوەی شیعرە بڵاونەکراوەکانی شاعیرانی کورد و ناساندنی دەنگی تازەی شیعری لە نەوەی تازە.


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە