خنكانى خوێندكارێكى په‌یمانگا له روبارى سیروان له شارى كه‌لار ده‌كرێت به كورته فیلمێك و بڵاوده‌كرێته‌وه.
كورته فیلمى حه‌سره‌ت، باس له خنكانى (محەمەد جەلال)ی تەمەن (20) ساڵان ده‌كات، كه خوێندكارى په‌یمانگا بووه له روباری سیروانی شاری کەلار خنکا و ژیانئاوایى كرد، كاتێك له‌گه‌ڵ خێزانەکەی بۆ گەشت چونه‌تە سەر ڕوباری سیروان و لەوێ لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.
كورته فیلمه‌كه، ماوه‌كه‌ى (8) هه‌شت خوله‌كه و سینەماكار و شانۆكار (عومەرعەبدوڵڵا) كارى دەرهێنان و سینارستی بۆ كردووه و هه‌رخۆشى نواندى بۆ كردووه، تێکستی (سەروەت محه‌مه‌د)ە، هه‌ریه‌كه له (هاوکات سەروەت محه‌مه‌د و سارامهجید) بە خوێندنەوەی تێکست بەشداریان کردوە و (هێرش عەبدوڵڵا) کاری مۆنتاژ و وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە.
بۆ بینینى كورته فیلمه‌كه كلیك لێره بكه.