ڕۆمانی خه‌می مه‌ستووره، یه‌كێكه له (3) كتێبه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ى كه‌پر، له ئێستادا لە چاپخانەیە و به‌مزوانه بڵاوده‌كرێته‌وه.
ڕۆمانه‌كه، له نوسینى (میران ئه‌براهام)ه و وابڕیاره مانگی داھاتوو له دووتوێى (240) لاپه‌ڕه‌دا بڵاوبكرێته‌وه، كه چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییه و گێرانه‌وه‌ی چیرۆکی ژنێکی ته‌نیا و به‌جێماوی تاوانه‌کانی ئه‌نفالە.
لهبهشێكى رۆمانه‌كه‌دا هاتووه: "مه‌ستووره له پاسه‌که‌دا له‌نێوان به‌هار و ژیاندا دانیشتبوو، خدری مێردی و نێرگز و کوێستان له کورسییه‌کی پشتیانه‌وه بوون. سه‌رنشینانی پاسه‌که، بێجگه له سیانیان، هه‌موو خه‌ڵکی دێی جه‌له‌مۆرد بوون، ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی دێ هه‌موویان به پاس بۆ شار به‌ڕێوه بوون. بێجگه له به‌روبوومی خۆیان، شه‌کر و چا ته‌نها که‌ره‌سته بوو که خه‌ڵکی دێ له شار پێویستیان پێی بێت، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی دێی جه‌له‌مۆرد بۆ شه‌کر و چاکڕین بۆ شار نه‌ده‌چوون…".