Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 20/10

- لە رۆژى 20/10/1854 ئەرسر رامبۆد (Arthur Rimbaud)، شاعیر و نوسه‌رى فەڕەنسى لە شارى شارلفیل لە هەرێمى ئەردین لە دایکبووە، لە رۆژى 10/11/1891 لە تەمەنى (37) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى مارسیلیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/10/1882 بێلا لوگۆسى (Bela Lugosi)، ئەکتەرى  ئەمەریکى لە شارى لوگوجى رۆمانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 16/8/1956 لە تەمەنى (73) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1917 تاکو ساڵى 1956 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/10/1897 کامل کیلانى، شاعیر و چیرۆكنوس و ئه‌دیب و نوسەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 9/10/1959 له‌ ته‌مه‌نى (62) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/10/1918 لەیلا فەوزى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تورکیا لە دایکبووە، لە رۆژى 12/1/2005 لە تەمەنى (86) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە لە شارى جەزیرەى میسر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1941 تاکو ساڵى 2004 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/10/1930 فدوى محسین، ژنە ئەکتەرى سورى لە سوریا لە دایکبووە، لە ساڵى 1957 بوەتە ئەندامى سەندیکاى هونەرمەندانى سوریا.

- لە رۆژى 20/10/1946 ئیلفلفریدى یلینیک (Elfriede Jelinek)، رۆماننوسى نەمساوى لە نەمسا لە دایکبووە،  لە ساڵى 2004 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 20/10/1950 جەعفەر نەقدى، شاعیر و نوسەرى عێراقى لە تەمەنى (64) ساڵى لە کازمیەى شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/4/1886 لە عمارەى شارى میسان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/10/1954 حەسەن سەبتى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (73) ساڵى لەشارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1881 لە شارى نەجەف لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/10/1955 عماد عەبدولحەلیم، گۆرانیبێژى میسرى لە تەمەنى (34) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/9/1960 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/10/1955 تۆماس نیومان (Thomas Newman)، موزیسیانى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/10/1956 دانى بۆیل (Danny Boyle)، دەرهێنەرى ئینگلیزى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/10/1958 فیگۆ مۆرتێنسین (Viggo Mortensen)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى بوینس ئەیرس پایتەختى ئەرجەنتین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/10/1966 محەمەد فەوزى، گۆارنیبێژ و ئاوازدانەر و ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى بەرلین کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/8/1918 لە میسر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/10/1971 دانى مینوگ، ژنە گۆرانیبێژى ئوسترالی لە شارى ملبۆرن لە ویلایەتى فیکتۆریاى ئوستڕالیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/10/1971 سنوپ دوگ (Snoop Dogg)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى لونگ بیتش لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/10/1976 سمیە خشاب، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/10/1977 رونى ڤان زانت (Ronnie Van Zant)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە تەمەنى (29) ساڵى بە روداوى ئۆتۆمبێل لە ویلایەتى مسیسیبى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/1/1948 لە شارى جاکسونڤیل لە ویلایەتى فلۆریدا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/10/1980 نایل مەتەر (Niall Matter)، ئەکتەرى کەنەدى لە شارى ئەدمنتۆن لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/10/1980 ئەمیرە نیف، ژنە ئەکتەرى ئەردەنى، کە کارە هونەریەکانى لە میسر ئەنجامدەدات لە ئەردەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/10/1986 نیازى مستەفا، دەرهێنەرى میسرى لە تەمەنى (75) ساڵى لە گەڕەکى دقى لە شارى جەزیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/11/1911 لە شارى ئەسیوت لە دایکبووە، لە ساڵى 1935 تاکو 1986 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/10/1986 عەلى کاکولى، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/10/1987 تاهیر تۆفیق (تاهیر تۆفیق ئەوڕه‌حمان حه‌مه‌د شێخانی)، هونەرمەندى گەل لە تەمەنى (65) ساڵیدا له ‌شار‌ی کۆیه کۆچى دوایى کردووە و هەر لەو شارە لە مەراسیمێکى شایستەدا بەخاک سپێردراوە، له ‌ساڵی 1922 له ‌گه‌ڕه‌کی (به‌فری قه‌ندی)ى ‌شاری کۆیه‌ لە دایکبووە، رۆژى کۆچى دوایى بووە بە رۆژی هونەر، لە ساڵى 1929 باوکی بردویەتیە سوخته‌خانه‌ و هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ فێری ئه‌لف بێی کوردی و عه‌ره‌بی بووە، لە ساڵى 1936 لە پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بووه‌ به‌هره‌ی گۆانیبێژی هەبووە و مامۆستاکانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێت، وه‌ک که‌سێکی دەنگخۆش بە ناوى تاهیر تۆفێق ناوی ده‌رکرد و دواتر نازناوى ‌خاڵه‌ تاهیرى پێبەخشرا، لە ساڵی 1942 بەهۆى گرانى و هەژارییەوە به‌ ناچاری ده‌ست له‌ خوێندن هه‌ڵده‌گرێ و به‌شێک له‌ ئه‌رکی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ سه‌رشانی، له ‌ساڵی 1945ه‌وه ‌بووه‌ته ‌سه‌ر ده‌سته‌ی مه‌قابێژانی سه‌ر شانۆی ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆزی کورد و گه‌لێک گۆرانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وتووە، له‌ ساڵی 1945بۆ یه‌که‌مجار دەچێتە رادیۆى به‌غدا و مه‌قامی (ئه‌ی له‌گورێ له‌ سووره‌ گوڕێ) و به‌سته‌ی (کراس زه‌ردێ)ی تۆمارکردوەو بڵاویکردۆتەوە، له‌سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا هەریەکە لە (سێوه و مه‌لا ئه‌سعه‌د) کاریگەریى زۆریان کردۆتە سەرى، شیعرى شاعیران (حاجی قادری کۆیی، وه‌فایی، نالى، مەحوى، مسته‌فا به‌گی کوردی، سافی هیرانی، عوسمان عه‌ونی، به‌ختیار زێوه‌ر، فایه‌ق بێ که‌س، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، هه‌ژار، هێمن، گۆران، مه‌دهۆش، دڵدار، دڵزار، مه‌جید ئاسنگه‌، شاره‌زا و ...هتد) کردویەتى بە گۆرانى، له‌ماوه‌ی ژیانیدا شه‌ش نامیله‌که ‌و په‌رتوکی به‌و ده‌قه‌ شیعریانه‌ی به ‌گۆرانی وتویەتى به‌چاپى گه‌یاندووه.

- لە رۆژى 20/10/1988 بەلقیس، ژنە گۆرانیبێژى یەمەنى ئیماراتى لە شارى ئەبوزەبى لە ئیمارات لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/10/1988 ریسا نیگاکى، ژنە گۆرانیبێژى یابانى لە شارى یۆکۆهاما لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/10/1991 نەعیمە سەغیر، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (59) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/12/1931 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1948 تاکو 1991 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/10/1994 برت لانکستر (Burt Lancaster)، ئەکتەر و ده‌رهێنه‌رى ئەمەریکى لە تەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 2/11/1913 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/10/1955 عماد عەبدولحەلیم، گۆرانیبێژى میسرى لە تەمەنى (34) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/9/1960 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/10/2015 عەبدولئەمیر تورکى، نوسەرى شانۆى کوێتى لە تەمەنى (70) ساڵى بە روداوى ئۆتۆمبێلە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/1/1945 لە کوێت لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 20/10/2019 ساڵح ژاڵەناوی (ساڵح ئەحمەد کاکە عەبدوڵڵا)، ئه‌كته‌ر و شانۆكار و ده‌رهێنه‌رى كورد لە تەمەنی (50) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ كۆچی دوایکردووه‌ و له‌ گوندى ژاڵەناو به‌خاكسپێردراوه‌، له‌ رۆژى 1/3/1969 لە گوندی ژاڵەناوی سەربە ناحیەی مەیدان لە دایكبووە، لە ساڵی 1986 لەبواری شانۆ و دراما وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر کاریکردوە، وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر خاوەنی نزیکەی (40) بەرهەمی شانۆییە، وەکو ئەکتەریش بەشداری لە نزیکەی (10) کاری سینەما و درامادا کردووە، له‌ فیلمى خوله‌پیزه‌ و درامای گەردەلول وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شدارى كردووه‌، به‌رهه‌مێكى شانۆیى به‌ناوى (كۆرپه‌ى تاوان)ى بۆ فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى شانۆیى سه‌رشه‌قامى ده‌ربه‌ندیخان ئاماده‌كردبوو، به‌ڵام مه‌رگ ڕێگه‌ى پێنه‌دا به‌رهه‌مه‌كه‌ ببینێت.


ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە